شوبات 23, 2020

شەعبان بەشداری درامایەکی نوێ دەکات

_شیڤان شێرزاد

ھونەرمەندی بواری کۆمێدیا "شەعبان"، بڕیارە ئەم ڕەمەزانە بەشداربێت لە درامایەکی نوێی شەوان ڕەمەزاندا، کە لە سیناریۆ و دەرھێنانی "جەوھەر ئەنوەر" دەبێت و درامایەکی 15 ئەڵقەییە و باس لە چیرۆکی کەسایەتیەک دەکات کە لە زیندان ئازاد دەبێت.

"شەعبان" یەکێکە لە ئەو ئەکتەرانەی کە لە ساڵانی نەوەتەکانەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامە لە بواری کۆمێدیادا، تا ئێستایش توانیوویەتی بەشداری لە زۆرترین کاری درامی و سینەمایی دا بکات و وەک ئەکتەرێکی باڵا لە بواری کۆمێدیادا خۆی بناسێنێت.

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 13 شوبات 2020 08:48
© 2017 Hawler