شیفان شێرزاد_هەولێر
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (ئیسماعیل خەیات)، بەشێوەیەکی کت‌وپڕ بارى ته‌ندروستى تێكده‌چێت و تووشی خوێنبهربونى ناوه‌كى بووه و به‌په‌له ده‌گه‌ێندرێته نه‌خۆشخانه و دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆی، ئێستا له‌شاری پزیشكی فاروق له‌شاری سلێمانی له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
نیاز نوری، نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بە "ھەولێر"ـی ڕاگه‌یاند: هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات له‌ماڵی خۆیان كه‌وتووه و به‌و هۆیه‌وه تووشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی ببوو و براوه‌ته شاری پزیشكی فاروق، لە چەند ڕۆژی ڕابردووش‌دا نه‌شته‌گه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ كراوه و ئێستایش له به‌شی چاودێرییه".
ئیسماعیل خه‌یات ته‌مه‌نی 76 ساڵه و یه‌كێكه له‌هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی كوردستان له‌بواری شێوه‌كاریدا و هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند گه‌زیزه عومه‌ره.