شوبات 27, 2020

جاکی شان خەڵاتێکی گرانبەھا دەبەخشێ!

هەریاد بەژدار_هەولێر

 

ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی چینی بواری سینه‌ما (جاکی شان) له‌ نوێترین لێدوانی بۆ میدیاکانی وڵاته‌که‌ی جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ر که‌سێک بتوانێ له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی کۆرۆنا بدۆزێته‌وه‌ خه‌ڵاتێکی گرانبه‌های پێشكه‌ش ده‌كات.

جاکی شان به‌ڵێنی داوه‌ هه‌ر که‌سێک بتوانێ چاره‌سه‌رێکی بنه‌ره‌تی بدۆزێته‌وه ‌و مه‌ترسی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌یه‌ له‌ جیهان بنبڕ بكات، ئه‌وا یه‌ک ملیۆن دۆلاری خه‌ڵات ده‌کات.

جاكی شان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه،‌ كه‌ ئه‌و بره‌ پاره‌ زۆره‌ش بۆ هاندانه‌ له‌ پێناو سه‌لامه‌تی هاونیشتیمانیانی وڵاته‌كه‌ی و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ی خێرا بۆ رێگه‌گرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه‌.

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی وڵاتی چین، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌، جاکی شان برێکی زۆر پاره‌ی به‌خشیوه‌ بۆ کرینی ده‌مامک و پێداویستیه‌کانی تر لر خۆ پاراستن دژی نه‌خۆشیه‌که‌. 

جاک شان نیگه‌رانی خۆی له‌م نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌یه‌ ده‌ربڕیوه‌ داوا ده‌كات هه‌موولایه‌ك كۆشش بكات بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م ڤایرۆسه‌، ده‌شڵێت به‌راستی زۆر نیگه‌رانم که‌ رۆژانه‌ له‌به‌ر چاوی من هاونیشتیمانیانم به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 13 شوبات 2020 09:08
© 2017 Hawler