شوبات 27, 2020

ناسڕ حەسەن ڕیشی بۆ گورگەکان دەتاشێ!

شیفان شێرزاد_هەولێر

 

لە دوا کاری ھونەری خۆیدا، دەھێنەری ناسراوی کورد "ناسڕ حەسەن" وەک ئەکتەرێکی سەرەکی لە درامای گورگەکاندا بەشدارە، کە لە نووسین و دەرھێنانی "میھران شیری"ـیە.

ناسڕ حەسەن بۆ بەشداربوون لەو درامایەدا بە ناچاری ڕیشی تاشی و لەوێشدا وەک کارەکتەرێکی بەرچاو دەبینرێت و دەتوانێت ڕووبەڕووی چەندین کێشە و گرفت ببێتەوە لە نێو دراماکەدا.

درامای گورگەکان بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا نمایش بکرێت و دەرھێنەری ئەو درامایەش پێی وایە دەبێتە بەرھەمێکی نموونەیی، چونکە جگە لە ناسڕ حەسەن، چەندین ئەکتەری ناسراوی ڕۆژھەڵات و ھەولێر و دھۆک و سلێمانی تێیدا بەیەکەوە ڕۆڵ دەبینن و ناوەڕۆکی ئەو درامایەش باس لە چەند کێشەیەکی نێو کۆمەڵگەی کوردی دەکات.

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 13 شوبات 2020 09:06
© 2017 Hawler