ئەم پەڕەیە چاپ بکە

شانۆگەری (تابلۆیەک لە خۆڵەمێش) بەڕێوەدەچێت

شانۆگەری (تابلۆیەک لەخۆڵەمێش) لە دەرهێنانی بەکر ڕەشیدە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەشی شانۆی سلێمانی مێوانداری کراوە و بڕیارە لە ٢٧/٣/٢٠٢٠ بەڕێوەبچێت و تا ١/٤/٢٠٢٠ بخایەنێت.

بەکر ڕەشید دەرهێنەری ئەم شانۆگەرییە تایبەت بە ڕۆژنامەی "هەولێر" ی ڕاگەیاند: " ئەم شانۆگەرییە نزیکەی دوومانگ پڕۆڤەمان تێدا کردووە و لە دووشاریش نمایشمان کردووە وەکو، لە شاری یۆتۆبۆری لە پێنجەمین دیداری کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری و لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید ئەم شانۆگەرییە نمایشکراوە.
گوتیشی: " دەقی ئەم شانۆگەرییە تێکستێکی فەلسەفی ئەدەبییە و باس لە ڕووداوەکانی جەنگی جیهانی و کێشمەکێش و ئاوارەیی و سەختی ژیان لە نێوان خێزانەکان دەکات، هەروەها ئەم تێکستە پێویستە زۆر بە ووردی گوێی لێبگری چونکە پڕە لە کێشەی کۆمەڵایەتی و فەلسەفی.
ئەم شانۆگەرییە لە نووسینی نووسەری ئینگلیزی هارلۆند پینتەرە و بەکر حەسەن کاری وەڕگێرانی بۆ کردووە و لەنواندنی هەریەکە لە شادە عومەر و مەریوان کەمالە".