شوبات 28, 2020

ناوداران و زاراوەكان، لە موزیكی ڕۆژئاوادا

سایتی هه‌ولێر_ وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: نایف شێخانی    

 


یەكێكە لەئامێرە موزیكیەكانی جۆری هارمۆنیكا، كەبەشێوەی ستوونی بەیەكبەستراو توانای دەرهێنانی تۆنەكانی دەنگی هەیە. ئەوئامێرە تۆنەدەنگی قووڵ ونزم لە پیلەكانی ژێر دەستی چەپی دەردەچێت وبەسیستەمی پیانۆجێبەجێدەكرێت. ئامێری ئۆكردیۆن ساڵی 1822ز لەلایەن فریدریك بۆشمانەوە داهێنراوە.                       
 
زنجیری یاری منداڵان . CHILD TOYS     
ناونیشانی ئەو سویتەیە كە موزیكزانی فەرەنسی (جۆرج بیزیت GEORGE BIZET )(1838- 1875 ز) لە دوازدە بەشدا ساڵی 1871ز نووسیویەتی و بەپۆلێن وژمارەی 22.OP تۆماریكراوە.
پاش ماوەیەك دانەر پێنج بەشی جیاكردەوەو سویتێكی تازەی لێپیكهێنا، تاكو ئۆركێسترای سەمفۆنی بیژەنێت .
 
ئیكسرئەكسس XERXES
ناوی ئۆپێرایەكە لەسێ بەش پێكهاتووە،لەلایەن موزیكزانی ئەلمانی(جۆرج فریدریك هاندل 1685-1759ز) نووسراوە، ئەو ئۆپێرایە ساڵی(1738ز)لە لەندەن نمایشكراوە.    
روداوەكانی ناوئەو پۆپێرایە لەنیشتمانی كۆنی فارسیدا روویانداوە،دەقی دراماكەلەلایەن (MINATOمیناتۆ) نووسراوە،پالەوانی ئۆپێراكە ئەو دەسلاتدارو فەرمانڕەوایە فارسەیە كەسەری سوڕماوە لە هەڵبژاردنی یەكێك لەدووئافرەتەكان .

© 2017 Hawler