ئازار 30, 2020

زۆرترین بینراو هونه‌ری

Error: No articles to display

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌كات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌وروپیه‌كان سور بن له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ رێككه‌وتنی قه‌ده‌غه‌كردنی په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كشێنه‌وه‌.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەری هەواڵی پەرلەمانی وڵاتەكەی رایگەیاندووە، قۆناغەكانی كەمكردنەوەی پابەندیی بە گوێرەی رێكەوتنە ئەتۆمییەكە كۆتاییان هاتووە، بەڵام ئەگەر ئەوروپییەكان لە هەڵسوكەوتی نەشیاویان بەردەوام بن و هەوڵ بدەن دۆسێی ئەتۆمی ئێران رەوانەی ئەنجومەنی ئاسایش بكەن، ئەوا تاران لە رێكەوتننامەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی دەكشێتەوە.

روونیشیكرده‌وه‌، یه‌كێك له‌ بژارده‌كان كشانه‌وه‌یه‌ له‌ رێككه‌وتنی قه‌ده‌غه‌كردنی په‌ره‌پێدان به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی ( npt ).

له‌به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندیه‌كانی ئێران به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی سێ وڵاتی فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا هۆشداریان دابوه‌ تاران كه‌ ناچارن دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بگه‌ڕێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ واتای سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دێت به‌سه‌ر تاران.

ئەوەش لەدوای ئەوەهات پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، تاران بەردەوامە لە رێزگرتن لە رێكەوتنە ئەتۆمییەكە، سەرەڕای كەمكردنەوەی ئاستی پابەندییەكانی بە ناوەڕۆكی رێكەوتنەكە و مەترسی ئەوروپییەكان لەو بارەیەوە بێ‌ بنەمایە.

© 2017 Hawler