ئەیلول 20, 2020

رێككەوتی (28/4/2009) عێراق یاسایی (تایبەت بەچوونە پاڵ رێككەوتنامەی پاراستنی كەلەپوری ناماددی)لەپەرلەمانی عێراق گەڵالە وتەشریع كردووە،لە ژمارە (4134)ی رێككەوتی (24/8/2009) لەرۆژنامەی وەقائقی عێراقیدا دەقی یاساكە بڵاوكراوەتەوە، كەكۆی گشتی تشریعە كە (40) ماددە یەو، تەنیا بۆ بەرچاوروونی دەقی هەردوو ماددەی ژمارە (یەكەم و چڵ)ی یاساكە دەخینەروو:             
مادەی یەكەم : كۆماری عێراق دەچێتە پاڵ رێككەوتنامەی یونسكۆ سەبارەت بە پاراستنی كولتووری رۆشنبیری ناماددی پەیڕەوكراولە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆپەروەر دەو زانست و رۆشنبیری،كەلەرێككەوتی (20/4/2006) چۆتە واری جێبەجێكردنەوە.    
مادەی چڵ: تۆماركردن: بەگوێرەی مادەی (102)ی پەیماننامەی نەتەوە یە كگر تووەكان، ئەو رێككەوتننامەیە لەئەمانەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان تۆماردەكرێت، لەسەر خواست وداواكاری بەڕێوەی گشتی یونسكۆ.            
بەندە دەمێكە وەك ئارەزوو حەزبەو زانیاریانەی رێكخراوی یونسكۆدەكەم كە تایبەتن بە كلتورەوە، دروستر ئەوەی زیاتر هانیدام ئەو بابەتە ئامادەبكەم و لەڕێگەی رۆژنامەی ئازیزی (هەولێر) وە بیخەمە بەرچاوی خوینەران ولایەنی پەیوەندار لەلیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی رۆشنبیری خۆمان دەقی ئەو هەواڵەی خوارەوە بووكەلە میدیای عێراقیدا ماوەی رابردوو بڵاوكرایەوە، ئەوەش دەقی هەواڵەكەیە(ئەمرۆ پێنج شەممە رێكخراوی یونسكۆ، بابەتی میوانداریكردن ودەستەبەركردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكانی سەردانی كەرانی (چڵە)یان خستە ناولیستی نوێنەرایەتی كولتووری نامادیەوە.هەروا یونسكۆ لەتویتێكیاندا ئەو هەواڵەیان رایا نگەیاندوو (ئاژانسی نون بۆهەواڵ بەدواداچوونیان بۆهەواڵەكە كرد، پیرۆزبێت لەعێراق). كەرار ئەسدی –كەربەلا 12 /12/2019.ئاژانسی نون بۆ هەواڵ.    
دیارەمەست لە(چڵ)ەچڵەی ئیمام حوسێن ورێورەسمی تایفەی شیعەیە لەعێراقدا،شایانی باسە هەموولایەك ئاگادارین چەندمانگێكە دۆخی بەغدای پایتەختی عێراق وخواروی عێراق لەچ تەنگژەو بارێكی ناهەمواردایە،كەچی سەرباری هەمووشتێك چۆن لەو ئان و ساتەدا رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان مامەڵە لەگەڵ بابەتە كۆمەڵایەتی و كلتوریەكان دەكەن ! دواجار لەكۆتاییدا ئێمەش وەك هەرێمی كوردستان لەهەموو ئەورێككەوتننامە نێودەوڵەتیانەی كە عێراق كردوویەتی پشكمان هەیەو هەقە حزوورمان هەبێت ! ئەوەی ئێمە ئاگادارین بەهەوڵی دڵسۆزان لە وەزارەتی رۆشنبیری ولاوانی خۆمان بەرلەچەند سالێك بەشێك بۆكولتووری ناماددی كاراكرابوو،دواتر ئەو بەشەش لەگەڵ زۆر ناوەندو بنكەی تری كلتوری لەكاتی قەیرانەكانی ساڵانی رابردوو بێبایەخكران و لەكارخران. ئەوەش لەكاتێكدایە لەكۆی گشتی بابەتە كلتوری و فەرهەنگیەكانی كوردستان بێشووماربابەتی كلتوری وفەرهەنگی هەن بۆئەوەی كاریان لەسەر بكرێت، تاكو بچنە ناوئەولیستانەی رێكخراوە جیهانییەكانەوە ئەگەرحزووری جددیمان هەبێت !

 

نایف شێخانی   

© 2017 Hawler