ئەیلول 28, 2020

شاجوانی پێشووی بیلارووسیا هەرای ناوەتەوە

شاجوانی پێشووی بیلارووسیا كە دۆستی سەرۆكی وڵاتەكەیە، لە هەلبژارنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بیلارووسیادا سەركەوت و و بووە بچوكترین ئەندام پەرلەمانی وڵاتەكە.
(ماریا فاسیلیفیتش) كە تەمەنێكی بچووكی هەیە تەنها 22 ساڵە و پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ ئەلكسندر لوكاشینكوی سەرۆكی بیلارووسیادا هەیە، ئەو سەرۆكەی كە لەلایەن هەندێك وڵاتانی ئەوروپاوە هەندێك جار بە دواهەمین دیكتاتۆری ئەورووپا ناو دەبرێت، چونكە 25 ساڵە لە سەرۆكایەتییدا بەردەوامە.
بە هۆی دەرچوونی ئەم شاجوانە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا، هەرایەكی زۆر دروست بووە، حیزبە ڕكابەرەكانی سەرۆكی بیلارووسیا پێیانوایە ساختەكاری لە هەڵبژاردن كراوە، ئەگینا (ماریا ) هیچ باكگراوندێكی سیاسی نیە و دەرنەدەچوو.
پەیوەندی نێوان ماریای شاجوان و ئەلكسندری سەرۆكی بیلارووسیا لە ساڵی 2018 ئاشكرا بوو، دوای ئەوەی كە بە شێوەیەكی ئاشكرا بەشداریان لە مۆندیالی 2018 كرد، ئەو كاتیش ئەم شاجوانە هەرایەكی زۆری نایەوە، جیاوازی تەمەنیان 43 ساڵ بوو.

© 2017 Hawler