کانونی یەکەم 07, 2019

بەشی دووەمی فیلمی جۆكەر بەڕێوەیە

یەكێك لە ماڵپەڕە سینەماییەكانی ئەمریكی لە راپۆرتیكدا وردەكاریی بەشی دووەمی فیلمی "جۆكەر"ی ئاشكرا كردووە و نووسیویەتی دەرهێنەری فیلمەكە گفتوگۆكانی لەسەر دەرهێنانی بەشی دووەمی فیلمەكە دەست پێكردووە.

ماڵپەڕی "هۆڵیوود ڕیبۆرتەر" نووسیویەتی چەند دانیشتنێك لە نێوان دەرەێنەری فیلمەكە "تود فیلیبس" لەگەڵ "واكین فینیكس"ـی ئەكتەری سەرەكیی فیلمی جۆكەر كراوە تا بەشی دووەمی فیلمەكە بەرهەم بەێنن و گفتۆگۆش لەگەڵ "سكوت سێلفەر" سیناریسی سەرەكیی فیلمی جۆكەر كراوە تا سیناریۆیەكی تازە بۆ بەشی دووەمی فیلمەكە بنووسێت.
ماڵپەڕەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە بەشی یەكەمی فیلمەكە لە ماوەیەكی كورتدا زۆرترین تیكتی لە سینەماكاندا فرۆشراوە و داەاتەكەی لە سەرووی یەك ملیار دۆلارەوەیە، لە كاتێكدا خەرجیی فیلمەكە تەنەا 60 ملیۆن دۆلار بووە، بۆیە كۆمپانیای "وارنەر بروس" كە بەرهەمەێنەری فیلمی جۆكەرە بە جۆشەوە لە هەوڵی ئەوەدایە بەشی دووەمی فیلمەكە بەرهەم بێت.
دوای ئەوەی فیلمی جۆكەر لە شاشەی سینەماكانی جیهان نمایش كرا، باسوخواسی زۆری هێنا گۆڕێ، لە هەمووی سەرنجڕاكێشتر ئەو قادرمەیەی نیویۆركە كە جۆكەر لە فیلمەكەدا بە سەما بەسەریدا دێتە خوارێ، ئێستە قادرمەكە بووەتە ڕووگەی گەشتیاران.
بە هۆی ئەوەی فیلمەكە لە ماوەیەكی كورتدا دەنگدانەوەیەكی گەورەی هەبووە، ئێستە بەشێك لەو شوێنانەی وێنەی فیلمەكەی لێ گیراوە بووەتە شوێنی گەشتیاری، لەوانەش قادرمە بڵندەكانی ناوچەی برۆنكس لە نیویۆرك، بە هۆی ئەو فیلمەوە ناوبانگی دەركردووە و رۆژانە گەشتیارێكی زۆر ڕووی تێدەكەن و وێنەی یادگاری لێ دەگرن.
فیلمی جۆكەر لەلایەن تود فیلیبس دەرەێنراوە و لەلایەن كۆمپانیای وارنر برەزرس بە هەماهەنگی لەگەڵ دی سی بەرهەم ەێنراوە، لە یەكەم رۆژی نمایشكردنیشدا لە ترسی روودانی توندوتیژی، پۆلیسی ئەمریكا چەندین كارمەندی لە نزیك هۆڵەكانی سینەما جێگیر كرد و ڕێگەی نەدا ئەوانەی دەچنە هۆڵی سینەماكە، ەیچ جۆرە ماسكێك بپۆشن، نەوەكو ڕووداوی نەخوازراوی لێ بكەوێتەوە.
رۆژی چواری ئۆكتۆبەر فیلمی جۆكەر لە شاشەی سینەماكانی جیەان نمایشكرا، لەگەڵ یەكەم رۆژی نمایشكردنی ژمارەیەكی زۆر لە میدیكاكانی جیەان بە خۆیەوە سەرقاڵ كرد، چەندین بابەتی لەسەر نووسرا.
پێشتر هەر فیلمێكی هۆلیۆد كە نمایشكرابێت پێویستی بەوە نەكردووە كە پۆلیس لە نزیك لە هۆڵەكانی سینەما دابنرێت، بەڵام بۆ فیلمی جۆكەر ژمارەیەكی زۆر لە پۆلیسی هەندێك شاری جیەان لە نزیك هۆڵەكانی سینەما جێگر كران.
هۆكارەكەیشی ئەوەبوو كە ساڵی 2012 لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریكا ڕووداوێك ڕوویدا كە كەسێك بە ناوی جۆكەرەوە خۆی كێشا بە هۆڵێكی سینەماوە 12 كەسی كوشت، ئەمەش ترسێكی لەلای پۆلیسەوە پەیدا كرد نەوەك ئەو ڕووداوە دووبارە ببێتەوە.

 

ئاریان  دەرگەڵەیی - هەولێر

© 2017 Hawler