کانونی یەکەم 07, 2019

مزەفەر هەركی: بە گوتنی لاوكی فۆلكلۆری هاتمە نێو بواری هونەر

گۆرانیبیژی لاو "مزەفەر حكۆ سۆرۆ" كە لە نێوەندی هونەریدا بە "مزەفەر هەركی" ناسراوە، ساڵانێكی زۆرە بە هونەری گۆرانی گووتنەوە خەریكە و هەر خودی خۆشی ئامێری ساز بۆ گۆرانیەكانی دەژەنێ وەك خۆی دەڵێ: من بە گووتنی لاوكی فۆلكلۆری هاتمە نێو بواری هونەر و تا ئێستا چەندین لاوك و گۆرانیم هەیە وەك "تو خودێ نەچە ئەڤینا من، یاری غەریباتە من دا، كا نازدارە حوری پەری، ئاخ ورە لێ لێ لە من كو باری" و چەندین لاوك و گۆرانی دیكە، ئەو هونەرمەندە لاوە وەك خۆی دەڵێ: دەتوان بە هەردوو شێوە زاری بادینی و سۆرانی گۆرانی بچڕم، بەڵام بە داخەوە شارەزایم لە حەیران نیە و تا ئێستا خۆم لێنەداوە، ئەگەرچی تا ئێستا سوودێكی زۆرم لە "كاوێس ئاغا، خالد ئەحمەد، سلێمان ئەحمەد،ساڵح ئەحمەد پیروانی" و زۆرێك لە هونەرمەندانی دیكە وەرگرتووە تا ئەو كاتەی كەوتوومە سەر پێ، سەبارەت بە فێر بوون و ژەنینی ئامێری سازیش دەڵێ: من هەر بە شێوەی خۆڕسك فێری ئەو ئامێرە موسیقیە بووم و پێم خۆشە لەگەڵ گۆرانیەكانم ئەو ئامێرە بژەنم كە زۆر تامو چێژی لێ وەردەگرم.

 

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر

© 2017 Hawler