کانونی یەکەم 06, 2019

دەیەمین خوولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هامبۆرگ بۆ فیلمی کوردی بێ خەڵات کۆتایی هات

دوێنێ، ڕێوڕەسمی کۆتاییھێنان بە دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ھامبۆرگ بۆ فیلمی کوردی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 70 وڵات بوو، بەڕێوەچوو. ئەو فستیڤاڵە بەبێ ئەوەی خەڵات بە بەشەکانی سیناریۆ و دەرھێنان بدات و باشترین ئەکتەر و فیلم دیاری بكات، کۆتایی ھات.

لە فیستیڤاڵەکەدا چەند بەرھەمێکی کوردی کە لە ھەر چوارپارچەی کوردستانەوە بەشداربوون، نمایش کران.
یاسر یەرمووک سەرپەرشتیار و ئەندامی دەستەی ڕێکخەرانی فیستیڤاڵەکە لە ئاخاوتنێکی بۆ ھەولێر گوتی: ئەم ساڵ لە چاو ساڵانی ڕابردوو، ئەو خولەی فیستیڤاڵە بەڕێوە چوو، کە جاری جاران سانسۆر لەسەر بەرھەمە کوردییەکان ھەبوو، ئەمەش بەھۆی ئەوەی بەرھەمە کوردییەکان زیاتر خۆیان خزاندبووە نێو کاری سیاسیەوە، بۆیە حکوومەتی ئەڵمانیا بەر لە سازدانی فیستیڤاڵەکە بە لێژنەیەکی باڵا بەدواداچوونی بۆ بەرھەمە سینەماییەکان دەکرد، بەڵام لە دەیەمین خولی ئەو فیستیڤاڵەدا کە دوێنێ کۆتایی ھات، ھەموو بەرھەمەکان نمایش کران و ھیچ سانسۆرێکیشیان لەسەر نەبوو، ئەمەش وەک ڕێزێک بوو بۆ قوربانیدانی کوردانی ڕۆژئاوا، کە ئێستا لە جەنگی پاراستنی خاکی کوردستاندان.
گوتیشی: لە ساڵی داھاتوودا، بڕیارە بەرھەمەکانی سینەمای دھۆک و ھەولێر و شارەکانی دیکەی باشوور بەشداری لەو فیستیڤاڵە ھونەرییەدا بکەن، کە ھەموو ساڵێک 7 ڕۆژ لە شاری ھامبۆرگ بەردەوام دەبێت.

© 2017 Hawler