کانونی یەکەم 12, 2018

حەسنا مەتەر لە قەڵای ھەولێرەوە گۆرانی بۆ نەورۆز دەچڕێ

به‌مه‌به‌ستی وێنه‌گرتنی گۆرانیی جه‌ژنت پیرۆز بێ كوردستانده‌رهێنه‌ری لوبنانی جۆرج بوعه‌بدۆ له‌ هه‌ولێره‌ ده‌رهێنه‌ری ناسراوی لوبنانی جۆرج بوعه‌بدۆ ئێستا له‌ كوردستانه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كارێكی هونه‌ری بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز.
 ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌، ده‌رهێنه‌ری لوبنانی جۆرج بوعه‌بدۆ میوانی شاری هه‌ولێره‌، به‌مه‌به‌ستی وێنه‌گرتن و كلیپكردنی گۆرانییه‌ك بۆ خاتوو هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ر به‌ناوی (جه‌ژنت پیرۆز بێ كوردستان)، كه‌ گۆرانییه‌كه‌ به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، ئاوازی ئه‌م گۆرانییه‌ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر دایناوه‌ و هۆنراوه‌كه‌شی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ كه‌ریم عێراقی نووسیویه‌تی، وا چاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌م گۆرانییه‌ دوای مۆنتاژ كردنی له‌ وڵاتی لوبنان، له‌ مانگی ئادار له‌ كه‌ناڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ببێته‌وه‌.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، جۆرج بوعه‌بدۆ چه‌ندین بیرۆكه‌ی وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌م گۆرانییه‌ داناوه‌، له‌وانه‌ كلیپی گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ له‌سه‌ر قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر به‌ به‌شداری تیپی هه‌ڵپه‌ڕكێی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وێنه‌ بگرێت، له‌گه‌ڵ دانانی وێنه‌كانی شوێنه‌وارو كلتووری هه‌رێمی كوردستان، كه‌ پێشبینی ده‌كرێ وه‌ك كلیپێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌ربكه‌وێت. جێی باسه‌، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ سێیه‌م كاری هونه‌ری پێكه‌وه‌یی نێوان ده‌رهێنه‌ر جۆرج بوعه‌بدۆ و هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ره‌، كه‌ پێشتر له‌ گۆرانی (خلی ایدك بایدی) پێكه‌وه‌ كاریان كردووه‌و كلیپه‌كه‌ش له‌ زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌ عه‌ره‌بییه‌ به‌ناوبانگه‌كان بڵاوبۆوه‌، دواتریش گۆرانییه‌كیان له‌سه‌ر جه‌ژنی سوپای لوبنان به‌رهه‌م هێنابوو

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر.

© 2017 Hawler