کانونی یەکەم 13, 2019

ناوداران و زاراوەكان، لە موزیكی ڕۆژئاوادا

شەست و نۆ:
 گۆرانی پەرێشانی ودڵتەنگی – BLUES    
ئەوجۆرە گۆرانیە تایبەتە بە زنجیە رەشپێستەكانNEGRO))،لەساڵی(1910ز) وەك جوولانەوەیەكی تەواوكاری گۆرانی روحانی و سروودە ئاینیەكانی زنجیەكان سەریهەڵداوە، ئەو فۆرم وشێوازەی كە پێش گۆرانی پەرێشانی و دڵتەنگیەوە بوونی هەبووە،كە زۆرینەی ئاوازەكانیان خاو ولەسەرخۆ بە ئیقاعی چوارچوار لەیەكانگیریەكی پتوی دەنگ وئاوزدا دێتەكایەوە.ئەو گۆرانیانە ناوەرۆكەكانیان پریەتی لە خەم و وێنەی پەرێشانی ورەشبینی MELANCHOLIC .
ئەو شێوازە نمایشانەی موزیك ئەوەیان سەلماند كەتۆنالیتە ودەنگی سێیەم وحەوتەم لەنمایشەكان بە شێوەیەكی قوڵ ولەسەرخۆ هاتوونەتە ئەداكردن .
70- گۆرانیەك لەخاكەوە . EARTH SONG
ناونیشانی ئەو زنجیرە سەمفۆنیانەیە كە موزیكزانی نەمساوی بەنەژاد چۆكسلۆفاكی (جۆستاف ماهلەر GUSTAV MAHLER 1860-1911 )نووسیویەتی. هەرچەندە ئەوزاتە لەڤینا لەدایك بووەو هەر لەوێشدا كۆچی دوایی كردووە.ئەو نۆ سەمفۆنیایەی كە داشیناون پڕیەتی لە گۆرانی .
ئەو زنجیرە سەمفۆنیانەی ساڵی (1908ز) نووسیووە، هەرلەو ماوەیەدا موزیكی بۆ هۆنراوەی چینی داناوە. شایانی وتنە سەمفۆنیای (گۆرانیەك لەخاك) وە دوایی مردنی ساڵی(1911 ز) نمایشكرا.

 

لە عەرەبیەوە: :نایف شێخانی   

© 2017 Hawler