تشرینی دووەم 18, 2019

نەوید محەمەد زادە، خەڵاتی باشترین ئەكتەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆكیۆی بەدەست هێنا

فیلمی سینەمایی "مەتری شەش و نیو" یان شەش و نیو مەتر، دوای ئەوەی لەگەڵ 13 فیلمی سینەمایی تر لە بەشی سەرەكیی پێشبركێی فێستیڤاڵی سینەمایی تۆكیۆدا بوو، كە فێستیڤاڵەكە ماوەی 9 ڕۆژ بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا سینەماكار نەوید محەمەد زادە خەڵاتی باشترین ئەكتەری سی و دووهەمین خولی فێستیڤاڵەكەی بۆ ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی "مەتری شەش و نیو" بەدەست هێنا.

شایەنی باسە: نەوید محەمەد زادە ئەكتەری كوردی سینەمای ئێران لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ بە ٣٢ میلیارد تومەن بوو بە پڕ داهاتترین ئەكتەری ئەو وڵاتە.
ناوی هەندێك لەو فیلمانەی كە وەك ئەكتەری سەرەكی ڕۆڵی تێدا بینیون بریتین لە: "مەتری شەش و نیو، سوورپێست، مێشكە گچكە ژەنگاویەكان، خەفەیی، بێ بەروار بێ واژۆ، هەتاهەتا و یەك ڕۆژ، تووڕەیی، لانتوری، ناهید، لەرێنەری چەوری."
ئەم هونەرمەندە لە 32 هەمین فێستیڤاڵی فەجردا لە ئێران، وەك باشترین ئەكتەر هەڵبژێردرا.
لە ٣٤ـەمین فێستیڤاڵی فەجردا بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی "تاهەتا و یەك ڕۆژ"ـدا خەڵاتی باشترین ئەكتەری بەدەست هێنا.
لە 35 هەمین فێستیڤاڵی فەجردا بۆ دووەم جار بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی "بێ مێژوو بێ نیشانە" خەڵاتی باشترین ئەكتەری پێبەخشرا.
لە فێستیڤاڵی ڤێنیز خەڵاتی باشترین ئەكتەری بردەوە، خەڵاتی باشترین ئەكتەری لە فێستیڤاڵی ئاسیا پاسفیك بردووەتەوە. خەڵاتی باشترین ئەكتەری فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانیی پێبەخشراوە.
ئەوەی ماوەتەوە بڵێین: ئەو ئەكتەرە ساڵی ١٩٨٦ لە پارێزگای ئیلام لەدایك بووە و ئەكتەر و سینەماكاری كوردی دیاری ئەو وڵاتەیە. لە ساڵی ـەوە پەرەی بە چالاكییەكانی داوە و زیاتر لە بواری سینەمادا دەركەوتووە، جگە لە بواری سینەما و بەشداری و ڕۆڵبینینی لە چەندین فیلم و درامادا، بەشداریی زیاتر لە ٣٠ كاری شانۆییدا كردووە، لەم نێوەندەدا لە فێستیڤاڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكاندا بەهۆی نواندنەكانییەوە چەندین خەڵاتی بەدەس تهێناوە.
ساڵی ٢٠٠٨ لە فیلمی "لە نێوان هەورەكاندا" بەشداری كردووە و یەكەم كاری بووە، پێنج ساڵ پاش ئەو بەرهەمە بە فیلمی "تووڕە نیم" زیاتر ناوی چووە ناو ناوەندە سینەماییەكان و ناسراوە.

 

© 2017 Hawler