تشرینی دووەم 12, 2019

شیرین عبدولوەهاب، دەبێتە ئەکتەری سەرەکیی فیلمێکی نوێ

ئەم کارە سینەماییەی شیرین بە یەکێک لە فیلمە هونەرییە سینەماییە بە ناوبانگەکان دادەنرێت. شیرین لەم فیلمەدا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و دوای تەواوبوونی رێکارە هونەرییەکان، ئەکتەرانی سەرەکیی ئەم فیلمە هەڵدەبژێردرێن، کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2020 ـدا کاری تۆمارکردنی فیلمەکە بکرێت.

ئەم فیلمە یەکەم کاری سینەمایی ڕۆمانسیی موزیكاڵی هونەرمەند (شیرین)ـە، وەک ئەکتەرێک ڕۆڵی هونەرمەندێک دەگێڕێت و وەلید مەنسوڕ کاری بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەی کردووە و بڕیارە دەرهێنەرێکی بەناوبانگ کاری دەرهێنانی فیلمەکە بکات. فیلمە نوێیەکەی شیرین هاوشێوەی فیلمی بەناوبانگی جیهانیBeauty and the Beast، بەڵام چیرۆک و ناوەڕۆکی ئەم فیلمە جیاواز دەبێت.
جێی باسە، شیرین عەبدولوەهاب پێشتر لە فیلمی "میدو مشاكل" بە بەشداری هەر یەک لە ئەحمەد حیلمی و ڕامز جەلال و نەشوی موستەفا یەکەمین کاری سینەمایی پێشکەش بە هەوادارانی کردووە، بەڵام دوای 1٦ساڵ دورکەوتنەوە بڕیارە بە سوپرایزێکی گەورەوە بە بینەرانی شاد بێتەوە.

 

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا - هەولێر

© 2017 Hawler