تشرینی یەکەم 16, 2018

هونەرمەندی فارسیزمان، لە سەرەتای ساڵی نوێدا گۆرانییەك بۆ پێشمەرگە بڵاو دەكاتەوە

مەنسوور، گەورە هونەرمەندی ئێرانی بە مەبەستی ئامادەكردنی گۆرانییەك لەسەر پێشمەرگە گەیشتە شاری هەولێر.

ئەدیب چەلكی،لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی: كە بەنیازین لەگەڵ هونەرمەندی ناواداری ئێران (مەنسوور) بە زمانی كوردی كارێكی هونەری بۆ گەورەیی پێشمەرگە بكەین، لەم كارە هونەرییەشدا من وەكوو تێكستوونوسی گۆرانییەكە بەشداریم كردووە . ئاوازەكەیشی میللیە و لە چەند نەتەوەیەكی ناوچەكە وەرگیراوە.

هەروەها چەلكی نووسیویەتی مەنسوور بەنیازە گۆرانییەكە بە دوو بە شێوەزاری(كرمانجی و سۆرانی) بچڕێت.
مەنسوور هونەرمەندێكی ناسراوی ئێرانە، ساڵی 1971 لە شاری تاران لەدایك بووە، جگە لە گۆرانی بە چەندی پیشەیەكی دیكەی هونەری ناوی دەركردووە كە ئەوانیش (دیزاینەری جلوبەرگ، ئەكتەری)، ئەم هونەرمەندە بۆ یەكەمین جار لە گەڵ جەمیشیدا گۆرانیی بە كوردی بەناوی ( كچە كوردی ناز مەكە) گوتووە، لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو.

بەشێك لەو تێكستەی كە مەنسوور كردوویەتی بە گۆرانی، ئەمەیە
گورزێ گــران تە داوەشـــــــاند پێشمەرگە
سایكس – پیكۆ تە هلوەشاند پێشمەرگە
تە ئافراند نەخشـــــــەكێ نوو پێشمەرگە
بەر ب رۆژێ كاروان مەشـاند پێشمەرگە

 

ئاریان  دەرگەڵەیی - هەولێر

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.