تشرینی دووەم 19, 2019

یوسف یوسفی پەیکەرەکان وەزمان دێنێ

بڕیارە کاتژمێر 4ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، شانۆگەریی (پەیکەرەکان دەدوێن) لە پارکی شار نمایش بکرێت.

شانۆگەری (پەیکەرەکان دەدوێن) لە نووسین و دەرهێنانی (یوسف یوسفی)ـیە و باس لە گەورەیی کەسایەتیە وانەکان دەکات، ھاوکات، بەشێک لە دیاردە نامۆکان دەخاتە ڕوو کە لە کۆمەڵگەدا ڕوودەدات.
(یوسف یوسفی) دەرھێنەری شانۆگەرییەکە لەم بارەیەوە بۆ (ھەولێر) دەڵێت: بیرۆکەی شانۆگەرییەکە لەوەوە سەری هەڵداوە، کەوا ئێمە زۆر کەسایەتی دەبینین، جێگایی ڕێزن لەناو کۆمەڵگادا، بۆیە پێویستە پەیکەریان هەبێت تا بەردەوام ئەو کەسانە لەیاد نەکرێن بەدرێژایی ژیان لەناو کۆمەڵگادا، بە نمونەش پەیکەری پێشمەرگە، چونکە بوونی ئەوانە واتە هەبوونی ژیانی ئازادی گەلەکەمان، ھاوکات هەندێک دیاردەی ناشیرینی نێو کۆمەڵگا وەکو کوشتنی ئافرەت یان لەناوبردنی سەوزایی یان گرنگینەدان بەپیسکردنی ژینگەو دەوروبەرکەت پێویستە ئێمەی شانۆکار لە ڕێگای هونەرەکەمان ئەو شتانە جارێکی تر بە بیری خەڵک و بەرپرسانی وڵات بینینەوە، کەوا زۆر پێویستە کار لەسەر ئەم لە لایەن بکرێت، سەرباری ئەوەش ئەم کاری من جیاوازترە لەکارەکانی پیشووترم چونکە ئەم جارە ئەکتەرەکان ڕۆڵی پەیکەر دەبینن، بەڵام پەیکەریکی بە ئاگا، چونکە پەیکەرەکان ئەم جارە کومەڵگا بەئاگا دەهێنەوە بۆ ئەوەی شتە ناشیرین و جوانەکان ببینن لە ڕێگای جەند پەیکەریکی جووڵاو نمایشەکەمان پێک دێت لە هەشت پەیکە ئەوانیش بریتین لە پەیکەری پێشمەرگە و خۆشەویست و ژینگە و سەوزایی و پاک وخاوینی و شیری دایک و.. هتد. سەبارەت بەکارەکەش هەموو ستافەکە بەشێوەیەکی خۆبەخشی کاریان کردووە کۆمەڵێک ئەکتەری بە ئەزموون لەگەڵ قوتابیانی کۆلیژ و پەیمانگای هونەرەجوانەکان بەشدارن، لێرەوە سوپاسیان دەکەم هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازم پێک هاتوون لە چوار کچ و دە کوڕ، ئەکتەرە کچەکان سەبری عەبدی و زەهرا نەجات و ماریا سامی و پەیام، کوڕەکانیش ئاراس مەجید و محەمەد ئەبوبەکر و فەرەیدوون میرانی و مستەفا عەبدوڵا و خالید کۆیی و بەهێز ستار و حەکیم مام ڕەش و ئوسامە غازی و سمایل شەیداین و ڕەبیع فارس.
 زۆرسوپاسی سەنتەری ناوەندی ڕۆشنبیری هەولێر دەکەم بەتایبەتی شکار شێرزاد بەرپرسی ناوەندی ڕۆشنبیری هەولێر و گەیلان سلیمان کارگێڕی ناوەندی ڕۆشنبیریی هەولێر کەوا زۆر ماندوو بوون.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

دواترین دەستکاریکردن لەسەر چوار شەممە, 16 تشرینی یەکەم 2019 12:30
© 2017 Hawler