کانونی یەکەم 07, 2019

سەعدوڵا نەسیری تاکە ھونەرمەندی کوردە لە ئێران بۆ فیستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری جیهانی داوەت کراوە

 سەعدوڵا نەسیری تەکا نوێنەری مۆسیقی کوردییە، کە بە فەرمی بانگکهێشتی فیستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری تالینی وڵاتی ئیستۆنیا کراوە، کە بڕیارە لە شاری تالینی وڵاتی ئیستۆنیا بەڕێوە بچێت.

لەم فیستیڤاڵەدا لە هەر وڵاتێک تەنیا یەک نوێنەری مۆسیقی بە بڕیاری لێژنەی باڵا دوای هەڵسەنگاندنی سەرجەم کارە هونەرییەکانی هونەرمەند لە بواری پسپۆڕی و ڕیشەی فۆلکلۆری و توانای دەنگ بانگکھێشت دەکرێت.
 ئەم فستیڤاڵە تاکە فستیڤاڵە کە هیچ ئامێرێکی دەنگی بە کار ناهێنرێت و هونەرمەند بە هێزی دەنگ و بە بێ هیچ پاڵاوگەی دەنگێک هونەری خۆی پێشکەش دەکات.
 سەعدوڵا نەسیری هەر لە ئێستاوە بۆ دوو فستیڤاڵی دیکەی مەولانا و ئاشتی لە وڵاتی لیتوانی بانگێشت کراوە.
 ئەم هونەرمەندە لە تەمەنی ٥ ساڵی لە خزمەتی باوکی فێری مۆسیقی بووەو یەکەم خەڵاتی موسیقی نێودەوڵەتی لە تەمەنی ١٦ ساڵی دا بەدەست هێناوە و خاون ٢٥٠ گۆرانی، ١٠ ئەلبوومی موزیکی و دوو کتێبی موزیکی و خەڵاتی ئاشتیە و چەندین گۆرانی و ئاوازی ئەم هونەرمەندە خاوەن خەڵاتی نێو دەوڵەتیە و لە تەواوی وڵاتانی ئەورووپا و زۆربەی وڵاتانی ئاسیا کۆنسێرتی کردووە. سەعدوڵا نەسیری بە سێ بەش مۆسیقی پێشکەش دەکات، بەشی یەکەم موسیقی فۆلکلۆری ناوچەکانی کوردستان وەکو هۆرە، سیاچەمانە و گۆرانیەکانی ناوچەی کۆلایی، دواتر ئەو کارانەی کە ئاواز و داھێنەری مۆسیقی خۆی بووە پێشکەش دەکات .

 

کەژاڵ حەسەنی

© 2017 Hawler