تشرینی دووەم 16, 2019

هانی، بە شەو دەر دەكەوێتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (هانی) لەم كاتەدا گۆرانیەكی بەناونیشانی شەو ئامادەیە بۆ بڵاوكردنەوە، ئاوازی گۆرانیەكە (ئارەش سەلامی) دایناوە و میوزیكەكەیش (سیامەند) دابەشی كردووە، هەروەها سەعید مەحمەدی)ـیش كاری دەرهێنانی كلیپەكەی كردووە.

هانی، لەبارەی ئەو بەرهەمەیەوە دەشڵێت:" دروستكردنی ئەم بەرهەمە وەك بەرهەمەكانی تر ئەزموونی شێوازی نوێ و دانانی پردێك لە نێوان میوزیكی فۆلكلۆری كوردی و میوزیكی مۆدێرنە.
ناو براو هیواداریشە ئەو كارە نووێیەی هەوڵدانێك بێت بۆ ناساندنی شێوازە تازەگەریەكان بە گوێگرانی گۆرانی و میووزیكی كوردی.
شایانی ئاماژە پێدانە هانی یەكێكە لە خانمە هونەرمەندە ناودارو لێهاتوویەكانی كوردو خاوەن چەندان كلیپ و گۆرانیی تایبەت بەخۆیەتی.

 

كارۆخ مەلائەسعەد

© 2017 Hawler