تشرینی دووەم 15, 2019

بە هۆی زنجیرەیەكەوە گەشتیاران ڕوو لە شارێك دەكەن

شارێكی بەریتانیا بە هۆی زنجیرەیە درامایەكەوە دەبێتە ڕووگەی گەشتیاران و سەدان هەزار گەشتیار ڕووی تێدەكەن.

تۆڕی هەواڵی (بی بی سی) بڵاوی كردەوە كە شاری بیرمنگەامی بەریتانیا ساڵ لە دوای ساڵ گەشتیاری زۆرتر ڕووی تێدەكەن، بەشێكی زۆری ئەو گەشتیارانەش بە ەۆی زنجیرە درامای peaky blindersەوە دێنە شارەكە، كە چەند ساڵێكە پەخش دەكرێت.
دوای ئەوەی لە ساڵەكانی رابردوودا زنجیرەی peaky blinders لە پەخشی نێتفلیكس نمایش كرا، ژمارەی گەشتیاران بۆ شاری بیرمنگەام بەرز بووەوە و گەیشتە ئەو ئاستەی نزیكەی 42 ملیۆن گەشتیار ڕوو لەو شارە بكەن.
گرتەكانی زنجیرەی peaky blinders لە شاری بیرمنگەام گیراوە، باس لە ژمارەیەك كەسی شەڕانشۆ دەكات كە لە سەدەی نۆزدەدا لەو شارەدا ژیاون، ئەم زنجیرە درامایە لە نێتفلیكس پەخش كراوە و بە یەكێك لەو درامایانە دادەنرێ كە زۆرترین بینەری هەیە.
بۆ ماوەی چەندین جار "peaky blinders" خەڵاتی باشترین زنجیرەی درامایی لە tv choice awards وەرگرت.
ئەم بەرهەمە دراماییە، جگە لە وەرگرتنی خەڵاتی باشترین زنجیرەی درامایی، خەڵاتی باشترین ئەكتەریشی وەرگرت كە بە كیلیان مۆرڤی بەخشرا.
تاوەكو ئێستا چوار وەرزی ئەم زنجیرە تەلەڤزیۆنییە بەرهەمەاتووە و بڕیارە سێ وەرزی دیكەی بەرهەم بێت و پەخش بكرێت.
هەر بە هۆی سەركەوتنی دراماكە یاری ئەلیكترۆنی بە ناو ئەو درامایە كراوە لە ماوەی ڕابردوودا بە فەرمی ڕاگەیەنرا یاریەكی نوێی وەرگیراو لە زنجیرە درامای peaky blinders كاری لەسەر دەكرێت و بڕیارە ساڵی داهاتوو ڕابگەیەنرێت بۆ بەكارهێنەرانی چاویلكەی VR، یاریە نوێیەكەش گەشەی پێدەدرێت لە لایەن ستۆدیۆی maze theoryـەوە كە ستۆدیۆیەكی نوێیە و لە مانگی 4ـی 2018ـدا دامەزراوە لە لایەن كۆمەڵێك گەشەپێدەری كۆنی playstation و activision.
جێگای ئاماژە پێدانە ستۆدیۆی ناوبراو لە لایەن حكوومەتی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پشتگیرییەكی دارایی بە دەست هێناوە هەتاوەكو بتوانێت دەست بە كاركردن بكات لەسەر ئەم یاریە نوێیە، ەەروەەا بە پێی نوێترین ڕوونكردنەوەكان ئەم یاریە نوێیە بڕیارە هەڵگری كۆمەڵێك پێكهاتەی ڕاستی دەستكرد بێت بە شێوەیەك لە كاتی یاریكردندا وا دەست دەكەیت لە نێو جیەانی زنجیرە درامای peaky blindersـدایت.
سەبارەت بە كاتی ڕاگەیاندنی یاریەكە ئەوا بڕیارە لە بەهاری ساڵی 2020ـدا بە فەرمی ڕابگەیەنرێت بۆ سەرجەم بەكارهێنەرانی چاویلكەی ڕاستی دەستكرد لەسەر سەكۆ جیاوازەكان، شایەنی ئاماژە پێدانە ماوەیەك لەمەوپێش یاریەك بە ناوی peaky blinders ڕاگەیەنرا و بڕیارە یاریەكەش شێوازی جیهانی كراوە پێشكەش بە یاریكەرانی بكات و بێگومان هەڵگری هەمان وردەكاریەكانی نێو زنجیرە درامای peaky blinders دەبێت.

 

ئاریان دەرگەڵەیی

© 2017 Hawler