ئەیلول 21, 2019

شانۆگەریی (پێشانگای من) بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی مەریوان دەبێت

تیپی شانۆی (العقاب عەرەبی) بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپی شانۆی (هەوار)، بە سپۆنسەری ناوەندی ڕێكخراوە دیموكراتیەكانی كەركووك، لە یەكەم نمایشی نێودەوڵەتیی خۆیدا، بە نمایشی شانۆی (پێشانگای من) لە نووسین و دەرهێنانی (نەژاد نەجم)، بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی مەریواندا دەكات، كە بڕیارە 23/8/2018 بەڕێوە بچێت.

لەمبارەیەوە نووسەر و دەرهێنەری شانۆگەریەكە (نەژاد نەجم) بە ڕۆژنامەی (هەولێر)ـی ڕاگەیاند: خۆشبەختانە دەست نیشان كرام وەك دەرهێنەر، لە گرووپی شانۆی (العقاب)ـی عەرەبی، كە زیاتر لە 15 شانۆكار لە 10 وڵاتی عەرەبی بەشدارن،
ئاماژەی بەوەش دا: ئەم گرووپە كە هەر ئەكتەرێك لە وڵاتێكەوە، ئەم گرووپەیان دامەزارندووە، هەروەها منیان وەك دەرهێنەر و سەرپەرشتی گرووپی (العقاب)ی عەرەبی دەست نیشان كرد، كە كاریان لەگەڵ بكەم، من و ئەندامانی گرووپی شانۆی (هەوار) لەم تیپە لەگەڵ ئەكتەرێك لە وڵاتی مسر دوو ئەكتەری كچ لە وڵاتی تونس، ئەكتەرێكی كوڕ لە وڵاتی سەڵتەنەی عەمان، كچە ئەكتەرێك لە وڵاتی لوبنان، ئەكتەرێكی كوڕ لە لیبیا، ئەكتەرێكی كوڕ لە وڵاتی سودان، ئەكتەرێكی كوڕ لە وڵاتی عێراق، ئەكتەرێكی كوڕ لە وڵاتی سووریا و ئەكتەرێكی كوڕ لە وڵاتی ئوردن، بووینە ئەندامی ئەم گرووپە، خۆشبەختانە ئێمە وەك كوردستان لە ژمارەی ئەندامەكانمان زۆرینەمان بەركەوت لە گرووپی شانۆی (هەوار).
گوتیشی: هەر یەك لە شانۆكاران، هەوار فارس، دارا عێزەدین و هونەر شەوقی و لەیلا فارس و محەمەد عەبدوڵا و ئالان ئاراز، لە پڕۆژەكانی داهاتووی ئەم تیپەدا بەشدار دەبن كە سێ پڕۆژەی ئامادەكار هەن بۆ وڵاتانی ئوردن و میسر و تونس.
لە كۆتاییشدا گوتی: لە یەكەم نمایشدا بە شانۆی (پێشانگای من) بە بەشداری ئەكتەرانی وڵاتی عێراق و سووریا و سەڵتەنەی عەمان و كوردستان دەبێت، كە لە نواندنی هەر یەك لە: (دارا عێزدەین لە هەرێمی كوردستان)، (سجاد الجوزی لە وڵاتی عێراق)، (محەمەد بن حمود لە سەڵتەنەی عەمان)، (وائل زكریا لە وڵاتی سووریا)، (محەمەد عەبدوڵا لە هەرێمی كوردستان).

 

سەرهەنگ غەریب - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler