ئەیلول 21, 2019

ئەكتەرێكی كورد باشترین ئەكتەری ئێرانە

نەوید محەمەد زادە ئەكتەری ناوداری كورد لە چەندین فێستیڤاڵێكی نەتەوەیی فیلم، نازناوی باشترین ئەكتەری پیاوی ئێرانی پێدراوە.

یەكێك لەو فیلمانەی كە نەوید محەمەد زادە بۆ ڕۆڵی تێدا گیراوە فیلمی "مێشكە بچووكە ژەنگ لێدراوەكان" بوو كە ئەمساڵ لە ڕێوڕەسمی كۆتایی دووەەمین خولی خەڵاتی ئەكادێمی سینەماسینەما، بوو بە باشترین ئەكتەری پیاوی لە ئاستی ئێران.
نەوید محەمەد زادە ئەكتەری كوردی سینەمای ئێران یەكێكە لە بە پر داهاترین ئەكتەری وڵات. لە بەرامبەری بەشداربوونی لە هەر فیلمێك پاداشتێكی زۆر وەردەگرێت .
نەوید محەمەد زادە ساڵی ١٩٨٦ لە پارێزگای ئیلام لەدایك بووە. ئەكتەر و سینەماكاری كوردی دیاری ئێرانە.
محەمەد زادە ساڵی ٢٠٠٨ چالاكییەكانی پەرەپێ داوە و زیاتر لە بواری سینەمادا دەركەوتووە.
جگە لە بواری سینەما و بەشداریی و ڕۆڵبینینی لە چەندین فیلم و درامادا، بەشداریی زیاتر لە ٣٠ كاری شانۆییدا كردووە.
لە فێستیڤاڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكاندا بەەۆی نواندنەكانییەوە چەندین خەڵاتی بەدەستەێناوە.
لە ساڵی ٢٠٠٨ لە فیلمی "لە نێوان هەورەكانیدا" بەشداری كردووە و یەكەم كاری بووە، پێنج ساڵ پاش ئەوە بە فیلمی "تووڕە نیم" زیاتر ناوی چووە ناو ناوەندە سینەماییەكان و ناسرا.
ناوی هەندێك لەو فیلمانەی كە وەك ئەكتەری سەرەكی رۆڵی تێدا بینیون "مەترێك شەش و نیو، سوورپێست، مێشكە بچووكە ژەنگلێدراوەكان، خەفەیی، بێ بەروار بێ واژۆ، ھەتاھەتا و یەك ڕۆژ، تووڕەیی، لانتوری، ناەید، لەرێنەری چەوری.
هەروەها ئەم هونەرمەندە لە 32 هەمین فێستیڤاڵی فەجردا لە ئێران، وەك باشترین ئەكتەر ەەڵبژێردرا و لە 35 ەەمین فێستیڤاڵی فەجر بۆ دووەم جار بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی "بێ بەروار بێ واژۆ" خەڵاتی باشترین ئەكتەری پێبەخشرا.
جگە لەمەش لە فێستیڤاڵی ڤێنیز خەڵاتی باشترین ئەكتەری بردەوە، خەڵاتی باشترین ئەكتەری لە فێستیڤاڵی ئاسیا پاسفیك بردووەتەوە. خەڵاتی باشترین ئەكتەری فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێبەخشراوە.
ساڵی ڕابردووش ئەم هونەرمەندە ئیلامییە خەڵاتی باشترین ڕۆڵی تەواوكەری پیاوی وەرگرت بۆ ڕۆڵ گێڕان لە فیلمی "ئەبەد و یەك ڕۆژ".
نەوید محەمەد زادە وێڕای درەوشانەوە لە مێەرەجانە ناوخۆییەكان لە ئاستی نێونەتەوەییشدا درەوشاوەتەوە و چەند مانگێك پێش ئێستا بۆ یاری لە فیلمی "ناهید" بانگهێشتی ڤێستڤاڵی كانی فەرەنسا كرا.

 

ئاریان  دەرگەڵەیی - هەولێر

© 2017 Hawler