ئاب 26, 2019

سمایلاند دیاری دەبەخشێتە قوتابیە دەرچووەکان

بە مەبەستی برەودان بە ڕەوشی قوتابیان و ھاندانیان لە قۆناغەکانی خوێندن و پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێ بۆ خزمەتی ئەو وڵاتە، سمایلاند دیاری بەخشیە قوتابیانی سەرکەوتووی ئەمساڵ و بڕیاریشیدا کە لە پاڵپشتی کردنی خوێندنکارانی کوردستان بەردەوام بێ، چونکە بە بڕوای ئەوان لە ڕێگەی زانستەوە دەتوانین نەوەیەکی ڕۆشنبیر پەروەردە بکەین.
(حاجی ئاغا زراری) بەرپرسی پێوەندییەکانی سمایلاند بە (ھەولێر)ـی ڕاگەیاند: ئامانجی ئێمە لە بەخشینی ئەو دیارییە ئەوەیە، کە ڕۆڵەکانی نیشتمان ھان بدەین بۆ ئەوەی بەرەو پیلی خوێندن بڕۆن و لەو نێوەندەشدا ھەست بە تەنیایی نەکەن، ھەر بۆیە ئێمە لای خۆمان کارتێکی 3000 ھەزاریمان کردووەتە دیاری بۆ ئەوەی بە خواستی خۆیان بەشداربن لە یارییەکاندا، کە دەتوانێت کەشێکی پڕ لە خۆشەویستی دروست بکات، لێرەشەوە قوتابیانی سەرکەوتووی ئەمساڵ ئاگادار دەکەینەوە، کە سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی لەو ئۆفەرەی ئێمەدا بێبەش نەبن.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler