ئاب 26, 2019

تابان خالید لە کلیپێکی نوێدا دەردەکەوێتەوە

کچە ھونەرمەند  تابان خالید  لە نوێترین ڕێکەوتنی ھونەری دا بەشداری لە کلیپی ھونەرمەند  نەژاد بەرزنجی  کرد.

 تابان  لە لێدوانێکیدا بۆ  ھەولێر  ئێستا لەگەڵ گرووپی ھونەريی بابان، کە گرووپێکی ھونەری گەنجانەی چالاکە سەرگەرمی بەرنامەیەکی تازەی ھونەرین، کە لە ماوەیەکی بينةران دەیبینن.
گوتیشی: لەو ماوەیەدا زیاتر لە کاری ڕێکلامی تەلەڤزیۆنی بەشداریم کردووە، پڕۆژەش ھەیە بەشداری لە کورتە فیلمێکی نوێ بکەم، وەک کچە ھونەرمەندێکیش خەون و خوولیای زۆرم ھەیە، ھیواداریشم دەرفەتێکم بۆ بێتە ئاراوە تا بتوانم خزمەتێک پێشکەش بە بواری ھونەری بکەم.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler