ئاب 26, 2019

خۆشەوی عەزیز بێدەنگی ھەڵدەبژێرێت

دوای ئەوەی ھونەرمەندی گۆرانیبێژ (خۆشەوی عەزیز) بۆ نەشتەرگەریی کچەکەی ڕووی لە ھەندەران و غوربەت کرد، بڕیاریدا بە یەکجاری نیشتمان جێ بھێڵێت، بەڵام ھەمیشە دڵیشی بۆ زێدی باوک لێدەدات، لە کاری ھونەرشدا بێدەنگی ھەڵبژاردووە.

لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیشدا بۆ (ھەولێر) دەڵێت: ئەگەرچی بڕیار نەبوو من بە یەکجاری لەو وڵاتە بژیم، بەڵام نەخۆشی کچەکەم و ھاتنە پێشەوەی چەند گرفتێک وای لێکردم، کە ئیدی بیر لەوە بکەمەوە ئەڵمانیا بکەم بە وڵاتی دووەمم، لەوێشدا ھەست بە ئاسوودەیەکی زۆر دەکەم، چونکە دوور کەوتمە لەو ئازارانەی کە ڕۆژانە دەمچێشت.
ئێستایش 8 تراکی گۆرانیم ئامادەیە، بەڵام جارێ نامەوێ بڵاویان بکەمەوە بەنیازم گۆڕانکاری لە ستایلی کارەکانم بکەم و بە جوانترین شێوە پێشکەش ھەوادارنم بکەم، سوپاس بۆ (ھەولێر)ـیش کە ھەمیشە لە خەمی مندا بووە و بەردەوام بەسەرم دەکەنەوە، ئەمەش جێگەی شانازییە کە دەبینم کەسانێک پەرۆشن بۆ کارە ھونەرییەکانی من.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler