تشرینی یەکەم 18, 2019

بنەماڵەی ئایلان ڕێگە نادەن فیلم لەسەر کوڕەکەیان بێتە بەرھەم

دوای ئەوەی كە ساڵی رابردوو ئەكتەری ناوداری ئەمریكی (ستیفن سیگال) سەردانی توركیای كرد و لەلایەن یەكێك لە بازرگانە گەورەكانی وڵاتی توركیا بەناوی (عەلی عوسمان عكات) داوای لێكرا كە بەشداری لە فیلمێك بكات سەبارەت بەو كارەساتی خنكانی (ئایلان كوردی)، ئەوەبوو ستیفن سیگال بە داواکە ڕازی بوو، ئێستاش بۆ ئەو مەبەستە سەردانی توركیای كردووە.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە ڕاگەیاندنەكان بنەماڵەی ئایلان كوردی لەسەر فیلمە هاتنە دەنگ و داوایان كردووە هیچ فیلمێك لەسەر ئایلان كوردی بەرهەم نەیەت.
هەفتەی رابردوو رۆژنامەی ئەكشامی توركی نووسیویەتی: "عەلی عوسمان عكات، یەكیك لە بازرگانە ناوادارەكانی توركیا دەبێتە بەرەەمەێنەری ئەو فیلمەی كە لەسەر ئایلان كوردی بەرەەم دەەێنرێت، لە كۆتایی ئەم مانگی حوزەیران لە شاری بودرومی توركیا دەست بە وێنەگرتنی ئەم فیلمە دەكرێت".
بەڵام تیما كوردی كە پوری ئایلانە نێشتەجێ وڵاتی كەندایە، لە لێدوانیكیدا بۆ كەناڵی (سی بی سی) ڕاگەیاندووە كە هەر فیلمێك پەیوەندی هەبێـ بە ژیانی (ئایلان كوردی) بە هەموو جۆرە رەتی دەكەنەوە.
تمیا كوردی دەڵێـت باوكی ئایلان كە ئێستە لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، بە گریانەوە تەلەفۆنی بۆ كردم پێی گوتم دەیانەوێ فیلمێك لەسەر كوڕەم بەرهەبێـ، بەڵام من حەز ناكەم ئەو كارە بكرێـت چونكە كوڕەكەم تازە چووە ئاسمان نامەوێ لە ڕیگەی فیلمێكەوە بگەڕێـتەوە.

 

ئاریان دەرگەڵەیی

© 2017 Hawler