تەمموز 18, 2019

داریوش 208 گۆرانی و 27 ئەلبوومی هەیە

 کەس نیە بەدەنگە خۆش و سیحراوییەکەی هونەرمەندی فارسی داریوش سەرسام نەبێت. کاتێ گۆرانی دەچڕێ و بەرهەمەکانی بە گوێچکەمان ئاشنا نەکات، بەتایبەتی نەوەی حەفتاکان پتر لە هەموومان تام و چێژ لەو دەنگ و ئاوازە دەکەن و دەزانن چ هارمۆنیایەکی تێدایە.

 کەچی ئەمڕۆ بەهۆی تەمەنەوە ئەو سەلیقە و داهێنانەی جارانی نەماوە لە کاتێکدا لە ئەرشیفی هونەری خۆیدا 208 گۆرانی و 27 ئەلبوومی گۆرانیی هەیە کە هەر یەکەیان بە ستایل و دەنگو ئاوازێکی تایبەت تۆمار کراوە، ماوەتەوە بڵێین داریوش ئیقبالی لە ساڵی 1951 لە تارانی پایتەختی ئێران لە دایک بووە و هەر لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بەهرەی دەنگخۆشی تێدا دەرکەوتووە و لە تەمەنی بیست ساڵیدا بۆ یەکەم جار لە تەلەفزیۆن دەرکەوت و گۆرانی ( پێم مەڵێ خۆشم دەوێت) گووت و بەو گۆرانیە ناوبانگی پەیدا کرد و حەسەن خەیات ناوێک لە پشت سەرکەوتنەکانی داریۆش بووە، ئێستاش هەوادارانی هەمیشە لە چاوەڕوانیی ئەوەدان بەو تەمەنەوە بەرهەمی تازەیان پێشکەش بکەن، چونکە هەرگیز لەو دەنگ و ئاوازە تێر نابن.

 

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر

© 2017 Hawler