تەمموز 16, 2019

فیستیڤاڵی شانۆی قوتابخانه بنەڕەتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکان له دهۆک هاته ئەنجامدان

 له ڕێوڕەسمێکی شیاودا و به ئامادەبوونی (بەکر کەریم حەسەن ) بەڕێوەبەری گشتیی چالاکی وەرزش و هونەر و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە پارێزگای دهۆک و ژمارەیەک له بەرپرسانی کەرتی پەروەردە فیستیڤاڵی شانۆی قوتابخانه بنەڕەتییەکانی پارێزگای دهۆک له هۆڵی پەیمانگای هونەره جوانەکانی ئەو پارێزگایه دەستی به کارەکانی کرد و تێیدا له ماوەی سێ ڕۆژ پەروەردەی پاریزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و کەرکووک و دهۆک و گەرمیان و ھەڵەبجە نمایشەکانی خۆیان پێشکەش کرد، لەم بارەیەوه ( لوقمان جەوهەر) بەڕێوەبەری چالاکی هونەری و سەرپەرشتیاری گشتی فیستیڤاڵ له لێدوانێکدا ڕایگەیاند، خۆشحاڵین دوای تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و شەڕی نەگریسی تیرۆر، یەکەم فیستیڤاڵی شانۆییمان له پارێزگای دهۆکی ڕەنگین ئەنجامدەدەین که تییدا پەروەردەی گشتی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بەشدارن، که هەنگاویکه بۆ زیاتر بایەخدان به شانۆ له قوتابخانەکان و دەرفەتێکی گرنگیشه بۆ یەکترناسینی زیاتر و چێژ وەرگرتنی قوتابیان له دیمەنه شانۆییەکان.

 

كارزان كانەبی -هەولێر

© 2017 Hawler