تەمموز 18, 2019

گۆرانی Liberté نزیكەی 100 ملیۆن بینەری تێپەراند

لەگەڵ هەڵگیرساندنی خۆپیشاندانەكانی وڵاتی جەزائیر یەكێك لەو سرودانەی كەلەلایەن خۆپیشاندەرەكانە زۆرترین جار دەگوترایەوە سروودی (Liberté) بوو.

سروودەكە دەنگدانەوەیەكی گەورەی لە ناو خۆپیشاندەران هەبووە و لەلایەن لە گۆرانیبێژی ناوداری جەزائیر (سولكینگ حاجز) گوتراوە و ژمارەی بینەرەكانی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی (یوتوب)دا گەیشتووەتە 100 ملیۆن بینەر.
مانای وشەی Liberté واتە ئازادی بە هاوبەشی نێوان (سولكینگ حاجز) و گروپی موزیكی ئەولاد بهجە گوتراوە.
تێسكتەكانی ئەو سردوودە باس لە ئازارەكانی گەلی جەزائیر دەكات كە چۆن لە رابردوو چەشتوویانە، بەشێك لە تێكستی (سولكینگ حاجز) دەڵێت: "ئەو پەیامەی هەڵتان گرتووە و هەڵەیە و دواجار گەل جامەکە دەباتەوە، ئازادی لە دڵدایە، بۆیە هەرگیز ناترسین".
لە ساتەوەختی هەڵگیرساندنی خۆپیشاندانەكانی جەزائیر چەندین سروو دەگوتران، بەڵام ئەم سروودە زیاتر كاریگەریی لەسەر خۆپیشاندەران هەبووە.

 

ئاریان  دەرگەڵەیی - هەولێر

© 2017 Hawler