حوزەیران 17, 2019

پەیکەری دڵ وەک بەرھەمێکی خۆماڵی

هەمیشە بۆ بەرهەمی خۆماڵی دڵم لێدەدات و بە دڵ دەمەوێ بۆ پاڵپشتی بە هەر رێگایەک بێت، ئەمرۆ لەگەڵ هەردوو هاورێم " ڕەوەند حسێن و جەمال یاد " سەیری فیلمی پەیکەری دڵمان کرد لە سینەمای فاملی مۆڵ .
سیناریۆ و ناوەڕۆکی فیلم
ناوەوەرۆکێکی واقیعی کۆمەڵگای ئێمەیە تا ئێستایش لە هەر دوو چینی دەوڵەمەند و هەژار ئەم جیاوازییە ماوە بە رێژەی زۆرینە، کە ئاسان نیە کوڕێکی هەژار کچێکی دەوڵەمەند یان بەرپرس بخوازی.
بۆیە ناوەڕۆکەکەی بە شێوەیەکی واقیعی بوو .
تاکە تێبینیم کە هەبوو دوو جار لە ناو فیلمەکە دەنووسرا " دوای چەند ساڵێک " ئەمە بۆ من تیبینی دەبوایە بەلایەنی کەم ساڵەکە بنووسرابایە بۆ نموونە لە جاری یەکەم بنووسرابا"20"ساڵ و لە جاری دووەم بنووسرابایە "حەوت " ساڵ، چونکە جیاوازییەکان ئەوەندە ساڵ بوون.

کامێرە و تۆمارکردنی
بە جیددی کار و ماندبوون زۆر بە فیلمەکەوە دیار بوو، چونکە هەم لە هەڵبژاردنی شوێنی تۆمارکردنەکان و هەم نیشاندانی سروشتێکی دڵگری کوردستان و هەم شێوازی تۆمارکردنەكەی، من وەک بینەرێک کە شارەزاییم نیە، بەڵام زۆر دڵخۆشی کردم.
ئەکتەرەکان
سەرکەوتنی فیلمەکە لەوەوەیە کە ئەکتەرەکان کەسانی دیار پڕ ئەزموون بوون لە هەمووی جوانتر ئەکتەرە سەرەکییەکان ڕۆڵێکی جوانیان ئەدا کرد تایبەت "هەڵویست و نازدار " کە دوو کەس بوون یەکەمین جارە ڕۆڵ دەگێڕن یەکیان هونەرمەندی گۆرانیبێژە ئەوی تریان وەک کارەکتەری " مۆدە " ناسراوە رۆڵێکی پێرفێکتیان بینی.
تێچوو، داهات
بەپێی هەندێ قسە تێچووی ئەم فیلمە "٥00"هەزار دۆلارە واتا "٥0"دەفتەر دۆلارە، ئەوەی ئەمڕۆ تیبینیم کرد لە سەیرکردن و چوونی خەڵک بۆ ئەم فیلمە دڵخۆشی کردم کە رۆژانە تەنها لە فامڵی مۆڵی شاری هەولێر، کاتژمێرە کانی(9،7،5،3)پەخش دەکرێت لە هۆڵێک کە "1٥0" کەس دەگرێت تکیت بۆ یەک کەس"12"هەزار دینارە جگە لە ڤی ئای پی کەنزیک "30"کەس دەگرێت بە شێوەی ئاسایی هەمووی لەسەر "12" هەزار حیساب بکەین و کە ماوەی 1٤ رۆژ بەردەوام دەبێت داهاتەکەی بەس لە هەولێر ـ فاملی مۆڵ بەگشتی نزیک (10)دەفتەر دۆلار دەبێت باس لەوە ناکەین سەدا چەندی بۆ سینەمایە.
فیلمی رساڵەی پێغمبەر کە کرا ئینگلیزی تێچووی 10ملیۆن دۆلار بوو بەڵام داهاتی 100ملیۆن دۆلار بوو، بۆ چونکە ئەو وڵاتانە هونەرمەندانی خۆیان هان دەدەن .
لێرەوە بە گرنگی دەزانم بە شێوەیەکی بەرنامە بۆدانراو حکوومەت تەرکیز بخاتە سەر دراما و فیلم و پڕۆژەی هاندان دەست پێبکات قۆناغی یەکەم هانیان بدەین و لە داهاتووی نزیک دەتوانن بە پێ هۆشیاری کۆمەڵگا و گرنگیدانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت و حزبە سیاسیەکان خۆیان بچن بۆ سینەماکان بۆ هاندانی فیلمە باشەکان بۆ ئەوەی وەک ڕێکلامێک خەڵکیش رووی تێبکات کە ئەمەش دەبێتە هاندانێک .
کە لە ئایندە ئەم فیلم و درامایانە خۆیان نەک داهات بگرە ژیانێکی باشیش بۆ هونەرمەندان وەک دونیا دابین دەکات.
ئەمرۆ پەیکەری دڵ، دڵی خۆش کردم، شانۆکانی کارۆخ ئیبراهیم حەکیم بەردەوام ئاسوودەم دەکات، کە هەمیشە بە کارۆخم گوتووە من ئامادەم گەسک لە سەر ستێج بدەم لە پێناو زیندووکردنەوەی شانۆ و فیلم و دراما .

 

سیروان گەردی

© 2017 Hawler