حوزەیران 17, 2019

هەردی سەلامی: ئینستاگرام بووە بە دادگا

گۆرانیبیژ "هەردی سەلامی" لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی دەنووسێت:" ئینستاگرام بووە بەدادگا و ڕێگە دراوە بڕیار لەسەر هەموو شتێك بدات، هەر كەسێكیان مەبەست بێ بەرزی دەكەنەوەو كێش بە ئامانج بگرەن تێكوپێكی دەشكێنن و دەیدەن بە زەویدا، هەروەها ڕۆژگاری هەزارن كەسیان ڕەش كردوو چەندانیشیان كرد بە فریشتە.
دەشنووسێت:" بەداخەوە ئەم كوردستانەی ئێمە پڕ بوو لە پەیجی ئاست نزم و ئادمینی چڵكاو خۆر، لەگەڵ ڕێزیشم بۆ كەمترینیان.
هاوكات ئەم نووسینەی گۆرانیبێژ "هەردی سەلامی" لە كاتێكدایە كە خۆیشی لە دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ڕیگەی سۆشەڵمیدیاوە تایبەت تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام خۆی بە خەڵكی ناساند.

 

كارۆخ مەلا ئەسعەد-هه‌ولێر

© 2017 Hawler