حوزەیران 17, 2019

دینا بەرهەمێكی فۆلكلۆری بڵاو دەكاتەوە


ئەمڕۆ زۆربەی هونەرمەندان بە ئافرەت و پیاوەوە بایەخێكی زۆر بە بەرهەمە فۆلكلۆرییە ڕەسەنەكان دەدەن و لە فەوتان ڕزگاریان دەكەن تا نەوەی نوێش پێیەوە ئاشنا بن، ئەوەتا خانمە گۆرانی بێژێكی دەنگخۆش دینا بەرهەمێكی فۆلكلۆری بڵاوكردەوە بەناونیشانی (لانك لانك ) ئەو گۆرانیە تێكستەكەی فۆلكلۆرە، بەڵام بە ستالێكی نوێ گوتراوەتەوە كاری موزیكی لەلایەن هەڵكەوت زاهیر بۆ كراوە، ئەو بەرهەمەش جەماوەرێكی زۆری دەبێ چونكە بە ئیحساس و ستایلێكی زۆر تایبەت گوتراوەتەوە، ماوەتەوە بڵێین دینا لە دەڤەری ڕانیە لە دایك بوە و ئێستا لە شاری هەولێر دادەنیشێ و لە تەمموزی ساڵی 2017 دەستی بە كاری هونەری كردوە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی و كلیپە، بەڵام ئەوەی ئەو بەرهەمەی جوانتر و سەرنج ڕاكێشتر كردوە ئەو دیمەنە فۆلكلۆریەی وەك لانك و دەستاڕ و كەرەستەكانی دیكەیە، ئەو گۆرانیە تازەشی بەو ستایلە دەڵێتەوە: لانك لانك لانكۆڵێ لانك لە دەر هەنارێ وەستابێ لە بۆكانێ لانكێ دروستكا بۆ چاو جوانێ دەڵێ لە لانكێ نانوم دەبا بۆی ساز كەین جۆڵانێ ئەی ڕۆڵە سەر دڵ خڕ بی با مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێی ژوانێ جا ئەوە ڕۆژی ڕووناكە هەموو عالەم دەیزانێ، بەو ئومێدەی زیندووكردنەوەی ئەو بەرهەمە فۆلكلۆرییانە هەمیشە لە بەردەوامی دابێت تا هەموو لایەك سوودی لێ ببینێ و بە فۆلكلۆر و كلتووری ڕەسەنایەتیی ئێمە زیاتر ئاشنا بێت.

 

محەمەد سەعید كوردە-هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler