ئاب 22, 2019

كورتە فیلمی "زبح" لە وڵاتی نەرویژ نمایش دەكرێت

كورتە فیلمی "زبح" لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماكاران "ئاكۆ زەند كەریمی و سامان حسێنپوور" لە نوێترین بەشداری خۆیدا لە دوازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی كورتە فیلمی "نوردیك" لە وڵاتی نەرویژ بەشداری دەكات.

شایەنی ئاماژە پێدانە: ئەم فێستیڤاڵە تایبەتە بەو دەرهێنەرانەی كە تەمەنیان كەمترە لە  (26) ساڵ، دوازدەهەمین خولی فێستیڤاڵەكە لە 28 تا 30/ی 6/2019 بە بەشداری كۆمەڵێك دەرهێنەرانی گەنجی جیهان بەڕێوە دەچێت.
كورتە فیلمی "زبح" بەرهەمی هاوبەشی حەوزەی هونەریی كوردستان و ئەنجومەنی سینەمای لاوانی سنەیە، چیرۆكی بنەماڵەیەكی كورد دەگێڕێتەوە، كە بۆ ژیانی خۆیان لە زستانێكی سارددا ناچار دەبن دوایین داراییان كە مانگایەكە بفرۆشن، بەڵام كوڕی ماڵەكە ڕازی نییە و مانگاكە بەر دەدات تاكوو ڕابكات و لە فرۆشتن ڕزگاری بێت.
ئەوەی ماوەتەوە بڵێین: هەریەك لە "زەند كەریمی و حسێن پوور" دەرچووی بە كالۆریوسی سینەما و (10) ساڵ ئەزموونی سینەماییان هەیە و تا ئێستای لەگەڵ بێت كاری دەرهێنانیان بۆ (10) فیلم كردووە و سەدان بەشداریی نێونەتەوەییان هەبووە و دەیان خەڵاتی نەتەوەیی و نێونەتەوەییان وەرگرتووە.

 

سەرهەنگ غەریب - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler