ئەم پەڕەیە چاپ بکە

عەزیز وەیسی (لێ یارێ) بڵاو دەكاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان عەزیز وەیسی كە ناوێكی دیارە لە نێو گۆرانی و موزیكی كوردی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (لێ یارێ) بڵاو كردەوە كە بە زاراوەی كرمانجی گوتوویەتی.
 ئەو بەرهەمە لەلایەن عەتا بەگ بایرامی ئەنجام دراوە و تێكستەكەی بەهمەن مەندە نووسیوویەتی و عەلی كلارە كاری دەرهێنانی بۆ كردوە، دەبێ بگوترێ عەزیز وەیسی ساڵی 1968 لە سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای كرماشان لەدایك بووە و پێشتریش خاوەنی چەندین كلیپ و ئەلبوومی گۆرانیە كە زۆربەیان لەسەر ڕیتمی خێرا گوتراون.

 

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر