ئەیلول 18, 2019

پاڵەوانێكی فیلمی The Godfather لە تەمەنی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

كارمن كاریدی یەكێك لە ئەستێرەكانی سینەمای جیهانی و پاڵەوانێكی فیلمی the godfather لە تەمەنی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

چەند رۆژێك بوو كارمن كاریدی لە حاڵەتی بێهۆشیدا بوو لە نەخۆشخانەیەكی ویلایەتی لۆس ئەنجلوس، پزیشكەكانی رایانگەیاندبوو سیەكانی دووچاری هەوكردن هاتوون، بۆیە چارەسەركردنی ئەستەم بوو.
ئەم ئەكتەرە لە جیهاندا ناوبانگێكی زۆری هەبوو، لە فیلمی the godfatherدا رۆڵی كارمین روساتۆی دەبینی، هەروەها بەشداری لە چەندین فیلمی سینەمایی كردووە لەوانە (taxi and fme) و (nypd blue).
لە ساڵی 2004دا ئەم ئەكتەرە لەگەڵ ئەكادیمیای هونەری و زانستی سینەمایی تووشی كێشە هات، بە هۆی ئەوەی بە بڵاوكردنەوەی هەندێك زانیاری لە ئینتەرنێت لە سیاسەتی ئەكادیمیاكە لایدابوو.
فیلمی the godfather یەكێكە لە فیلمە ناودارەكانی مێژووی هۆلیۆد، لە زۆربەی ئەو راپرسییانەی لەسەر فیلمی هۆلیۆد كراوە و پلەی یەكەمینی بەدەست هێناوە، ناوەرۆكی فیلمەكە باسی ململانێی چەند مافیایەكی ئیتاڵی دەكات كە پێناو گەیشتن بە سامانێكی زۆر دەیگرنە بەر، فیلمە تاوەكو ئێستا سێ بەشی لی بەرهەم هاتووە، چەندین هونەرمەندی ناوداری ئەمریكی بەشدارییان تێدا كردووە لەوانە ( ئال پاچینۆ )

 

ئاریان دەرگەڵەیی

© 2017 Hawler