ئایار 25, 2020

زۆرترین بینراو هونه‌ری

Error: No articles to display

ئەكتەرێكی ناوداری هۆلیۆد هەڵوێست وەردەگرێت

جیف دانیێڵز ئە‌كتە‌ری ناوداری ئە‌مریكی ڕە‌خنە‌ لە‌ دۆناڵد ترەمپ سە‌رۆكی ئە‌مریكا دە‌گرێت، پێیوایە سە‌رۆكێكی رە‌گە‌زپە‌رستە‌.

دوای بە‌شداربوونی لە‌ بە‌رنامە‌ی deadline لە‌ كە‌ناڵی msnbc،جیف دانیێڵز گوتی دۆناڵد ترەمپ و پارتی كۆماری لە‌ ئێستە‌دا ڕە‌گە‌زپە‌رستن.
هەر لە‌و بە‌رنامە‌یە‌دا ئە‌م ئە‌كتە‌رە‌ بارودۆخی ئێستە‌ی ئە‌مریكای بە‌ فیلمی to kill a mockingbird چواند، كە‌ بە‌شێك لە ناوە‌رۆكە‌ی باسی چیرۆكی پارێزە‌رێكی ئە‌مریكا دە‌كات لە‌ سە‌دە‌ی بیستە‌م ڕووبە‌رووی ڕە‌گە‌زپە‌رستی دە‌بێتە‌وە‌.
جیف دانیێڵز گوتیشی ئە‌مریكا ڕێزگرتن و ەە‌ڵسوكە‌وت و بە‌رپرسیاریە‌تی لێ نە‌ماوە‌.
لە‌ كۆتایی دیدارە‌كە‌شدا، ئەكتەرەكە رەخنەی توندی ئاراستە‌ی ئە‌ندامانی ئە‌نجوومە‌نی پیرانی ئە‌مریكا كرد كە‌ لە‌ پێناو پاراستنی شوێنی خۆیان، هیچ قسە‌یە‌ك لە‌ بارە‌ی ترەمپەوە ناكە‌ن.

 

ئاریان دەرگەڵەیی

© 2017 Hawler