حوزەیران 17, 2019

تێڕوانینێکی جیاواز بۆ ئافرەتان لە تابلۆکانی ڤارین سالاردا

ڤارین سالار ئەو خانمە ھونەرمەندە دەست ڕەنگینەیە، کە ڕوانینێکی تەواو جیاوازی ھەیە بۆ ڕۆڵی ئافرەت، بەتایبەت ئافرەتانی کورد، کە بەشدارن لە نێو کایەی سیاسی و بەڕێوەبردنی کار، جگە لەمانەش ھەوڵی داوە لە تابلۆ ڕەنگینەکانی باس لە ماندبوونی ئافرەتان بکات، کە ھەمیشە وەک قەڵغانێک بەرامبەر بە سەختیەکانی ژیان وەستاون.
ئەو ھونەرمەندە بە سەلیقەیە، لە بواری شێوەکاری دا چەندین تابلۆی جوانی نەخشاندووە، کە گوزارشت لە گەورەیی ڕۆڵی ئافرەت دەکات، ھەمیشەش بە دوای نوێگەریی دا دەگەڕێت لەو بوارەدا، خەونی زۆریشی ھەیە بۆ باڵاکردنی ھونەرەکەی و کردنەوەی پێشانگای تایبەت بە تابلۆکانی.

پشتیوان عەبدوڵا

© 2017 Hawler