حوزەیران 25, 2019

كورتە فیلمی (هەنگاو) لە لەندەن بەشداری لە فێستیڤاڵێك دەكات

كورتە فیلمی (هەنگاو) لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد (مازن شێربەیانی)، لە درێژەی بەشداری لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەكان، لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی (CineShot Film Festival) لە شاری لەندەن بەشداری دەكات.

ئەم فیلمە دەبێتە دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كە لە ماوەی ئەمساڵدا بەشداریی تێداكردووە، تا ئێستا سێ خەڵاتیشی بەدەستهێناوە.
شایەنی باسە: هونەرمەندی ناسراوی كورد (ناسر حەسەن) لە فیلمەكەدا وەك بەڕێوەبەری بەرهەم و وەك ئەكتەری سەرەكی بەشداریی كردووە، هەریەكە لە (ئاواز ئەحمەد، ئیسماعیل قادر، مازین عەزیز، یارا ڕێباز و سیپان كەیفی) لە فلمەكەدا ڕۆڵیان گێراوە.
ئەوەی ماوەتەوە بڵێین: دیمەنەكانی كورتە فیلمی (هەنگاو) لە شاری كۆیە وێنەی گیراوە، ماوەی فیلمەكە (15) خولەكە، ستافی بەرهەم هێنانی فیلمەكەش پێكهاتوون لە هەریەك لە (راكور سینا سامر) یاریدەدەری دەرهێنەر، (ئاریان سەلاح) وێنەگر، (وەلید نەجاڕ) دیزاینەر، (ئیدریس عەبدی) دەنگ هەڵگر و (سینا سامر) فۆتۆگراف.

 

سەرهەنگ غەریب - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler