ئایار 25, 2019

کاتێک کە شانۆ تاکە ھۆکار بووە بۆ دەربڕینی ھونەری لە دوای زۆرانبازی و پێشبڕکێکان. لەسەر ئەکتەری شانۆ پێویستە ھێزێکی تایبەتی ھەبێ و بتوانی سەرنجی جەماوەر ڕابکێشی بەدرێژایی کاتی شانۆ. چونکە زۆر جار ڕێڕەوی گەورە ھونەرمەندانی گۆڕیوە لەسەر شانۆ وەک ئەکتەر، بەھۆی بە دەرکەوتنی ھێزی ھێنانە پێکەنینی جەماوەر، کە بەھۆیەوە ڕێڕەوی ژیانیان گۆڕاوە.

شانۆ ھەل و دەرفەتێکی بەیەکگەیشتنی تەواو دروست دەکات و فەراھەم دەکات، لە نێوان ئەکتەر و ئەو بینەرەی کە سوود وەردەگرێ بەپێی دەقی داڕێژراو و جێبەجێکردنی ئەکتەر، بینەران کە کۆمیدیا دەبینن لە دڵەوە پێدەکەنن و ئەگرین لە کاتی بینینی تڕاژیدیا ھیچ ڕێگایێک نییە بۆ بێ ئاگابوون لە ھەڵەکان و ھیچ بوارێک نییە بۆ دووبارەکردنەوەی.

شانۆ ماندووبوونێکی تایبەتی دەوێت لە ئەکتەر، بە تایبەت ئەگەر ڕۆڵی قارەمانی شانۆ یان بەلایەنی کەمەوە ڕۆڵێکی سەرەکیی پێ سپێردرابێ، کە بەھۆیەوە بەتەواوی ھێزو توانای لە ئامادەباشیدا بێت، بەدرێژایی ھەر سێ کاتژمێر، کە ماوەی پێشکەشکردنی شانۆیە، وە دەبێ ھەڵبستێت (بە گۆڕینی جلو بەرگ و ماکیاژ ...ھتد) بە پێی دیمەن.
لە گرنگترین جیاکەرەوەکانی شانۆ، ڕۆشنبیرکردنی خۆشەویست و، لایەنگرەکانیەتی، بە شێوەیەکی نائاسایی، چونکە ناچار دەبێت کە پەڕتووک و، بابەتی زۆر بخوێنیتەوە لە ھەموو بوارەکان و، خوێندنەوەی ئەو ڕۆڵەی کە دەینوێنێ، لەھەموو ڕووەکانیەوە و، تێکھەڵکێشەکانی بزانێت.

شانۆی نوێ
زۆر جۆر و شێوەی شانۆی ئەزموونی سەردەمانە سەریان ھەڵداوە، کە شۆڕشێک بوون بە سەرشێوازە کۆنەکەی شانۆی سەرەتا و ناوەڕاست و، کۆتایی ئامێز.

شانۆی تەنز
شانۆی تەنز جیا ئەکرێتەوە بەوەی کە بەھۆی بارودۆخی ڕامیاری و، جیھانی گەورەوە، ھاتۆتە کایەوە، بە ھۆی بیرکردنەوەی فەیلەسووفانی قسەزان لە شتە نەگۆڕەکان.
ھەروەھا ھونەری پێ ڕاگەیاندنی نواندنیش جێگای خۆی کردبوەوە لەلای گەلی عێراق.
ئەم ھونەرەش بریتی بوو لە نواندنی دیمەنی گاڵتە ئامێز و سادە لە نێوان دوو کەسایەتی، یان زیاتر، بە چیڕۆکێکی سادە، کە ئەکتەران تیایدا پشت ئەبەستن بە گاڵتە و، جموجۆڵی جەستەیی . بەھەمان شێوەش ھونەری ئەندێشەی سێبەر(خیال الڤل) و، قەراجوز(القراجوز) . یەکەم شانۆگەری عێراقیش، لەساڵی (١٨٩٢ز)، لە لایەنی نووسەری عێراقی (نعوم فتع اللە)دا نووسراوە، لە ژێر ناوونیشانی (لگیف وخوشابا)کەلە بنەڕەتدا شانۆیێکی فەڕەنسییەو، وەرگێردراوەتە سەر زمانی عەرەبی، شانۆگەریێکی پەروەردەییە، داوا لە دایکان وباوکان دەکات، پەروەردەێکی جوان فێری منداڵەکانیان بکەن و، لە خراپەکانیان ببوورن . لەخاسیەتەکانی ئەم شانۆگەریەیش دوولایەنی دایەلۆگ بوو، چونکە گەورەپیاوان شێوەزاری پەتی (فێاحە) یان بەکار ئەبرد و، خزمەت گوزارانیش شێوەزاری ناوخۆیی(عامی). شانۆگەری، زیاتر جێگای خۆی کردەوە، ئەمەیش دوای ئەوەی کە تیمێکی بەریتانی -کە عێراقیان داگیرکرد ئەوکات ھێندێک شانۆگەرییان پێشکەش کرد، بەزمانی ئینگلیزی و، بەڕێکی ئەیاننواند و، ئەیانبرد بەڕێوە، بۆیە بوو بە ھۆی سەرنجڕاکێشانی جەماوەر. لە بەغداشدا لە ساڵی (١٩٢٢ز)، کۆمەڵەی نواندن دامەزرا، کە بوو بەسەرەتایێک بۆ کۆتاییھێنان بە ھونەری (قراجوز) و، وای کرد، کە خۆشەویستی شانۆ لە دڵی خەڵکی ئەوێ بچەسپێنێ. لەم پێداچوونە میژوویەیش ئەبێ باسی کۆمەڵەی (جورج ڕبیچ)ی شانۆگەری بکەین، کەسەردانی عێراقی کرد، ھێندێک شانۆگەریی پێشاندا لە بەغدا و، بەسڕە لە ساڵی ١٩٢٦ دا، کە ئەمەیش یەکەم پەیوەندی کۆمەڵگا و جەماوەری عێراقی بوو، بەشانۆی نوێ، بەشداریکردنی ھونەرمەندی عێراق (حقی الشبلی) لەگەڵ ئەم کۆمەڵەیە، کە تیایدا ڕۆڵی (اپبو کلیس کوڕی ڕودیب)ی نواند لە شانۆگەریی (ڕودیب ملکا). ئەم سەردانە بەڕاستی ھەوڵێکی ڕاستەقینەی دا بە سەرھەڵدانی یەکەم کۆمەڵەی شانۆی عێراقی، کە ھەر(الشبلی) خۆی دروستی کرد لە ساڵی ١٩٢٧دا، بەڵام ئەبێ باسی ئەوە بکرێ کە کۆمەڵێک لە ئەکتەرانی سوری، میسری، دەستیان ھەبوو لەم دروستکردنە لەگەڵ عێرقییەکان لە پاش تیمی(الشبلی) دەستی کرد بەسەردانی ھەموو شارە عێراقییەکان و، بانگەوازی ئەکرد بۆ گرنگیدان بە ھونەری نواندن و، کاری ئەکرد لەسەر گۆڕینی بۆچوونی خەڵک بۆی . ئینجا (الشبلی) بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئەکادیمی ھونەرەکانی شانۆ بخوێنێ، لەلای (عزیز عید)دا خوێندی، لەساڵی ١٩٢٩دا، پاشان کە گەڕایەوە عێراق، تیمێکی شانۆیی رێکخست بەناوی خۆی، بەڵام ئەمەیان سەرکەوتنێکی شانۆیی گەورەی بەدەست نەھینا، بۆیە ئەمجارەیان چوو بۆ فەڕنسا ساڵی ١٩٣٥، لەساڵی ١٩٣٩دا گەڕایەوە بە ھۆی شەڕی جیھانیی دووەم.
بەڵام لەماوەی مانەوەیدا لە فەڕەنسا، توانی شانۆی رۆژئاوایی و، نوێترین شێوازەکانی دەرھێنان و، بۆچوونەکانی نواندن بخوێنێ. کاتێ کە گەڕایەوەش بۆ بەغدا، بەشێکی نواندن و دەرھێنانی دورست کرد لە ناو پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی بەغدا، بۆ ئامادەکرنی ئەکتەر و، دەرھێنەر و، ئەندازیارانی دیکۆر، تا بەیەکەوە خولی شانۆیی بەردەوام پێشکەش بکەن، لێرەوەش ھەڵێکی زێڕین دروست بوو، بۆ سەرھەڵدانی تیمێکی شانۆیی شارەزا، کە کاری کرد بۆ دەوڵەمەندکردنی بزووتنەوەی شانۆیی، لەڕیگەی پێشکەشکردنی شانۆیی باش .
ھەرچەندە تائێستا ناتوانین دان بنێین بە بوونی شانۆیێکی عێراقی رێک و پێک، بەھۆی نەبوونی دانەری عێراقی نێوخۆیی بەڵام لەساڵی ١٩٥١دا یەکەم نوسەری شانۆیی عێراقی بەدەرکەوت، کەئەویش (یوسف عانی)بوو، کەسەر ھەڵدانەکەی ھاوشێوەی سەرھەڵدانی (حەکیم لە میسر و، سەعدوڵا یونوس) بوو لە سووریا. (عانی) توانیی ھەندێک شانۆگەری بنووسێت کە، جیابکرێتەوە، بە ڕەخنەی کۆمەڵایەتیی راستەوخۆ، کاتێک کە(راس الشلیلە)ی نووسی، تێیدا باسی گەندەڵی ئیداری نێو فەرمانگە میرییەکان دەکات، کەچۆن بەڕێوەبەر درەنگ دێت و زوویش ئەگەڕێتەوە، فەرمانبەرانیش چۆن کارەکانیان پشت گوێ خستووە و دوای ئەخەن و، بەرژەوەندی ئەم خەڵکانە ئەفەوتێنن کە دێن بۆ لایان و گرنگیان پێ نادەن، تەنھا ئەوانە نەبن یەکێک ڕایسپاردوون .

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler