تەمموز 19, 2019

هونەرمەند "شێركۆ مەریوانی" بە ڕۆژنامەی "هەولێر"ـی ڕاگەیاند كە بەمزووانە كارێكی نووێ بڵاو دەكاتەوە و پێشكەیشی جەماوەری دەكات.

مەریوانی لەبارەی ئەو بەرهەمە تازەی گووتی:" كارە نووێیەكەم، نووێ كردنەوە و دووبارە كردنەوەی گۆرانیەكی هونەرمەند "میكال"ـە، مەبەست لە تازە كردنەوەی ئەو گۆرانیەش هۆكاری خۆشەویستیەكی زۆرە هەمە بۆ هونەرمەندی ناو براوو هەوادرەكانی، هەروەها لەلایەكی دیكەیشەوە "میكایل" یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە زۆر لێیەكەوە نزیكین و چالاكی زۆری هونەرمان بەیەكەوە ئەنجامداوە.
شێركۆ مەریوانی" گووتیشی:" بەنیازم ئەو گۆرانیە لە وڵاتی سووید كلیپ بكەم و لە ئایندەیكی نزیكیشدا پێشكەیشی هەوادرانی خۆم و "میكایل"ـی دەكەم
شایانی ئاماژە بۆ كردنە "شێركۆ مەریوانی" ساڵانە چەندین ئاهەنگ و كۆنسێرت بۆ كوردانی وڵاتی "نەرویج" ڕێك دەخات.

 

كارۆخ مەلا ئەسعەد-هه‌ولێر

© 2017 Hawler