ئایار 25, 2019

شیراز جەلال پڕۆژەو خەونی گەورەم ھەیە

 فەیسێکی تایبەتمەندیی ھونەری ھەیە، حزورو ئامادەبوونێکی کاریگەر و بەھێزی ھەیە لە ھەر کاریکی ھونەریدا کە تێیدا دەرکەوێت.

نوێترین کاریشی ڕۆڵی کچە ھەرمیێە لە درامای سەمای تەرزە کە شەوانی رەمەزان پێشکەش دەکرێ.خانمە ھونەرمەند شیراز جەلال لەدایکبووی سلێمانیە لە ساڵی ١٩٨٧ و لەساڵی ٢٠١٠ـەوە سەرقاڵی کاری ھونەرییە، دەنگی زۆر خۆشە بەڵام دنیای نواندن و دراماو سینەمای لا خۆشەویستترە، بۆیە نە بوو بە گۆرانیێژ.
شیراز بۆ (ھەولێر) دەڵێت: پڕۆژەو خەونی گەورەی ھونەریم ھەیەو لە بەردەممە، ھەوڵ دەدەم بەتواناکانی خۆم و ھەوڵی ھاوکارانی ھونەرمەندم ناوێکی دیار و حزورێکی گرنگی ھونەری بۆ خۆم دروستکەم. سوپاسی زۆری ڕۆژنامەی (ھەولێر)ـیش دەکەم، کە بەردەوام گرنگی بە ھەواڵ و بزاوتی ھونەری دەدات و ھونەرمەندان جۆش و ھاندەدات بۆ کاری زیاتر و کەس لە بیر ناکات.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler