تەمموز 19, 2019

ئەمیرخان هۆڵیوود و بۆلیوود لە یەكتری نزیك دەكاتەوە

ئە‌كتە‌ری ناوداری هیندستان (ئەمیرخان) ساڵیادی لە‌ دایكبوونی خۆی كردە‌وە‌ كە‌ تە‌مە‌نی بووە‌ 54 ساڵ، بە‌م بۆنە‌یە‌شە‌وە‌ ڕاگە‌یاندووە‌ كە‌ كاری داهاتووی بە‌شداریكردنە‌ لە‌ فیلمی سینە‌مایی كە‌ لە‌ سینە‌ماكانی هۆلیود بە‌رهە‌م دەهێنرێت.

ئەمیرخان ئاشكرای كردووە‌، ئە‌و فیلمە‌ هۆڵیوودە‌ی كە‌ بە‌ نیازە‌ بە‌شداری تێدا بكات ناونراوە‌ FORREST GUMP كە‌ دوای ئە‌وە‌ی سیناریۆكە‌ی بە‌ دڵ بووە‌ بۆیە‌ بڕیاری داوە‌ بە‌شداری تێدا بكات.
یە‌كێك لە‌ ئە‌كتە‌رە‌ ناودارە‌كانی هۆڵیوود شان بە‌شانی ئەمیرخان بە‌شداری لە‌م فیلمە‌ كردووە‌ كە‌ تۆم ەانكس، بڕیار وایە‌ لە‌ مانگی ئۆكتۆبە‌ری ئە‌مساڵ دە‌ست بە‌ وێنە‌گرتنی بكرێت.
ئەمیرخان بە‌وە‌ لە‌ ئە‌كتە‌رە‌كانی دیكە‌ی هۆڵیوود جیا دە‌كرێـتە‌وە‌ كە‌ فیلمە‌كانی زۆرترین بینە‌ری هە‌یە‌، یە‌كێك لە‌و فیلمانە‌ی ئە‌و ئە‌كتە‌رە بۆلیوودە‌ كە‌ چووە‌ نێو پە‌رتووكی گینسە‌وە‌، چونكە‌ پڕ بینە‌رترین فیلمی بۆلیوود بووە‌ ڕێژە‌ی سە‌ركە‌وتنە‌كە‌ی گە‌یشتە‌ 10/8.4 كە‌ ڕێژە‌یە‌كی بە‌رزە‌ بۆ پێوانە‌ی فیلم لە‌ جیەاندا.
ئەو ئەكتەرە ھیندییە لە ھیندیستان فیلمەكانی بینەرێكی زۆریان ھەیە و بەردەوام بە جووڵە كۆمیدییەكانی ناوبانگی زیاتری پەیدا كردووە، ھەروەھا فیلمەكانی لە نێو سینەما ھیندییەكاندا، داھاتێكی زۆریان بەدەست ھێناوە.
ئەمیرخان، لە ھەرێمی كوردستان زیاتر بە فیلمی سینەمایی ھیندی (سێ گەمژەكە) ناوبانگی زیاتری پەیدا كرد،
محەمەد ئەمیرخان حوسێن، ساڵی 1965 لە ھیندستان لە دایك بووە، خاوەنی كۆمپانیای بەرھەمھێنانی ھونەرییە، بەشداریی چەندین فیلمی سینەمایی كردووە، فیلمەكانی بە پڕ بینەرترین فیلمی ھیندی لەسەر ئاستی جیھان دادەنرێن، ھەروەھا دۆبلاژی سەر چەندین زمانی جیاواز كراوە.


ئاریان  دەرگەڵەیی - هەولێر

© 2017 Hawler