تەمموز 19, 2019

ژمارەیەک منداڵی شەهیدانی شەڕی دژی داعش خەڵات كران

لەسەر هەموو كەس و لایەكان پێویستە بە هەموو شێوەیەك هاوكاری و هەماهەنگیی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بكەین و نازیان ڕابگرین، بۆ ئەوەی هەست بەبێباوكی نەكەن، ئەوەتا لە سنووری پەروەردەی خەبات بە ئامادەبوونی عومەر حەمەد برایم بەڕێوەبەری پەروەردەی ئەو دەڤەرە و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی شەڕی دژی داعش و چەندین بەرپرسی حكوومی و حزبی و ئیداری، پەروەردەی خەبات لە درێژەی كار و چالاكیەكانی خۆیاندا كە بە شێوەی بەردەوام ئەنجامی دەدەن و بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی حاجی ئیدریس سوورچی لە ڕێوڕەسمێكی شیاودا چەندین دیاری و خەڵاتیان بەسەر منداڵە شەهیدەكانی شەڕی دژی داعش دابەش كرد، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانیش خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی و سوپاس و ستایشی ئەو هەوڵە دڵسۆزانەیان كرد، جێی باسە هەر لەو ڕێوڕەسمەدا بەشی چالاكیی قوتابخانەكانی ئەو پەروەردەیە لە ڕێگای داتاشۆوە كوورتە ڤیدیۆیەكی لەسەر گیانفیدایی و قارەمانی پێشمەرگە لە خاكی پیرۆزی كوردستان پێشكەش بە ئامادەبوان كرد.

 

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر

© 2017 Hawler