نیسان 23, 2019

هونەرمەند ئازاد مەخمووری: یادگاریەكانم، هەوێنن بۆ جوانترین تابلۆكانم

هونەرمەند ئازاد مەخمووری یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە توانیویەتی لە چەندین بواری هونەری و پەروەردەو فێركردا سەركەوتووانە كار بكات هونەری" فۆتۆ" دەروازیەیك بووە بچێتە ناو لە جیهانی هونەر هەرئەوەش بۆتە هەوێنی ئەوەی كە دەست بە كاری هونەری شێوەكاری بكات نیگار تابلۆ بكات، بۆ دەربرینی ناسۆرییەكانی ژیانیش جگە لە تابلۆكانی نووسینش بەشێك بووە لە ژیانی بە مەبەستی ئاگادار بوون لە كارو چالاكییەكانی بە چەند پرسیارێك بەسەرمان كردەوە.

* سەرەتا پێمان باش بوو خوێنەرانمان بە ژیانی هونەری و ئاسایی خۆت ئاشنا بكەیت.
- ناوم (ئازاد رحمان عومەر)ە ناسراوم بە(ئازاد مەخمووری)،سەرەتای كاری هونەریم بە هونەری( فۆتۆ) دەستم پی كرد، واتە لە نێوان ساڵانی 1983 و 1984 لەشارە خنجیلانەكەم لە قەزای مەخموور ئەوكات لەگەڵ برای هونەرمەندم كاكە (ئیسماعیل كوێستانی) كارم دەكرد، دەتوانم بڵێم ئەو قوتابخانەیەك بوو بۆمن كە منی ئاشنای هونەری فۆتۆ كرد، سەرەتا بۆ بژیوی ژیانم بەكارم دەهێنا و كارم دەكرد، پاشان لەگەڵ كاك ئیسماعیلی برام دەستمان كرد بەداهێنا و جوانكاری لە هونەری فۆتۆدا كرد ئەو كات، فیستڤاڵی وەزشی لە مەخموور هەموو ساڵێك بۆ قوتابخانەكان ئەنجام دەدرا، ئێمە سەرجەم وێنە كانمان تۆمار دەكرد بە ( ڤیدیۆ و فۆتۆ).
تا
ئێستا 5 پیشەنگەی تایبەتی
خۆم كردۆتەوە تایبەت بەهونەری فۆتۆ زیاتر لە 20 پیشەنگەی فۆتۆی هاوبەش



بەشداریم كردوە لە ناوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان هەرچەندە، زۆر لە وێنەگران ئەو هونەرە وەكو سەرچاوەیە بۆ بژیوی ژیانی رۆژانە یان بەكاری دەهێنن، بەڵام، من لە هەردوو رووەوە رۆڵی خۆمی تێدا دەبینم، بەس لایەنە هونەریەكە زیاتر من كاتێك بە چاوی كامێراكەم وێنەك دەگرم و مافی تەواو بە وێنەكە دەدەم، ئەو كات دڵم زیاتر ئاسوودە دەبێت، تا ئێستا كار دەكەم خاوەنی
وێنەگری (شانۆ)م لەهەولێر دوای دەوامی فەرمی قوتابخانە لە ستۆدیۆیەكەم كار دەكەم.
* زۆرێك لە هونەرمەندان شێوازێكی تایبەت بە خۆیان هەیە، بەڕێزتان شێوازێكی كاركردنت تایبەت بە خۆت هەیە؟
- بێگومان هەر هونەرمەندەو شێوازی كاركردنی جیاوازە لەگەڵ هونەرمەندێكی تر لە رووی بەكارهێنانی
رەنگ و كەرەستەی تایبەت بە وێنەكێشان. هەریەك و بە شێوازیك كار دەكات، كە لەگەڵ حەزو ئارەزوو خۆی بگونجێت منیش وەكو زۆربەی هونەرمەندە شێوەكارەكان شێوازیكی تایبەتم هەیە لە كاركردن. من زیاتر بە گرافیك كار دەكەم لەسەر مادەی پێلت و نوحاس تابلۆكان دەكێشم زیاتر لە 70 تابلۆم لەسەر ئەو شێوازە هەیە، لە پیشانگایەكاندا نمایش كردوە.
تا ئێستا 4 پیشانگەی شێوەكاریم تایبەتم كردۆتەوە و، زیاتر لە 25 پیشانگەی، هاو بەش بەشداربوومە بەتایبەتی پیشانگەی ساڵانەی مامۆستایانی هونەری، ئەندامی كارای سەندیكای هونەرمەندانی كوردستانم.
ئێستا مامۆستای هونەرم لە یەكێك لە قوتابخانەكانی
شاری هەولێر.
* كامە تابلۆت بۆتە هەنگاوی یەكەمی ناساندن و دەسپێكی هونەریت؟
-زۆربەی تابلۆكانم رەنگدانەوەی باشیان هەبووە لە نێو هونەرمەندان و هاوڕێكانم هەر كارێكی گرافیك ببینن راستەوخۆ دەزانن كە ئەمە كاری ئازاد مەخمووریە بۆیە ناتوانم تابلۆیەكی دیار كراو دەسنیشان بكەم، چونكە زۆربەی تابلۆیەكان ئاستێكی هونەری باشیان هەبووە لە ناساندنی من.

*پیكاسۆی هونەرمەند دەڵێت: تابلۆ رێگایەكی ترە بۆ نووسینی یادگارییەكان، تاچەند ئەم دەستەواژە لای
تۆ رەنگی داوەتەوە؟
-بەڵی زۆر راستە
زۆرجار دەبینین هونەرمەندێك ژمارەیەك تابلۆ نمایش دەكات یەك لەو تابلۆیانە،راستەوخۆ گورزارشت لە ژیانی هونەرمەندە كە دەكات، منیش لەو رووەوە بێبەش نیم، هەندێ لە یادگاریەكانم، بۆنتە هەوێنی جوانترین تابلۆكانم .
* كێن ئەوانەی هاوكارو پاڵپشتت بوون؟
بۆ هەمیشە برای هونەرمەندنم (ئیسماعیل كویستانی) بە پلەی یەك هەمووكات پاڵپشت وهاوكارم بووە ئەویش خەریكی كاری هونەری شێوەكاری و گۆرانیگوتنە هیوای تەمەن دریژی بۆ دەخوازم و، دوای ئەو هونەرمەندانی مەخموور مامۆستایان (جەمال جەمیل و جەمیل سنجاوی و كاك بختیار پاڵانی . هەروەها، زۆر بەی هونەرمەندانی هەولێریش هاندەرم بوون بەتایبەتی مامۆستایانی هونەرمەند (جەوهەر محەمەد و فیسەڵ عوسمان و عەبدولعەزیز پیرداود) چەندانی تر ...

* ئاستی هونەری شێوەكاری لە كوردستان چۆن دەبینی؟
سوپاس بۆ خوا هونەری شێوەكاری لە كوردستان لە ئاستێكی زۆر باشدا دەبینم چونكە ئێستا وەكو ساڵانی رابردوو نیە، لە زۆر بەی شارو شارۆچكەكان پەیمانگەی هونەرە جوانەكان كراوەتەوە، ئەمەش هۆكارە بووە بۆ پێگەیاندنی كادری هونەری زۆر باش.
*  لە بواری نووسینیش جێپەنجەتان دیارە، ئەگەر بكرێت ئاماژە بەو لایەنەش بدەیت؟
نووسین بواریكی ترە، دەتوانین بڵیین شانۆیەكی ترە، لە ژیانی من لە كاتی نووسینی بابەتێك دەنووسم بەسەدان وشە لە دڵ و دەروونم پەنكی خواردوە لەرێگەی نووسینەوە دەری دەبڕم منیش لەو بوارەدا زیاتر لە 700 نووسین و بڵاوكراوەم لە رۆژنامەو گۆڤارەكان هەیە، كە زیاتر بابەتی پەروەردەیی و هونەرو سایكۆلۆژی و كۆمەڵایەتی لەخۆ دەكریت.
* چۆن (هاوێنەی كامێرا، تابلۆ، قەڵەم) پێناسە دەكەیت؟
هاوێنەی كامێرا، ئەو چاوە كراوەیە كە بۆ بینینی راستیەكان بۆ هەمیشە داناخرێت.
تابلۆ، رەنگدانەوە، دڵ و دەروونی هونەرمەندێكە بۆ گەیاندنی پەیامەكەی نموونەش ئەوژینگەی تێدا دەژی وەكو ئێمەی كورد بەهەزاران كارەساتمان بینیوە هونەرمەند دەتوانێت لەرێگەی تابلۆكەی مەرگەساتەكان بگەینێتە هەموو جیهان.
قەڵەم ئەو،زمانە،بێ دەنگەیە بۆ هەمیشە لە دواندن بەردەوامە.
* پرۆژەی داهاتووت چیە؟
-ئێستا خۆم ئامادە دەكەم بۆ كردنەوەی پیشەنگەیەكی شێوەكاری تایبەت بە وێنەی شاعیرانی كورد بەشێوازێكی تری ناوازە كەلە لەسەر دار دەبێت.

* سوپاس بۆ ئەو دەرفەتەی بە ئێمەتان بەخشی.
-منیش زۆر سوپاستان دەكەم بۆ ئەو بەسەركردنەوەیە.

 

 كامەران حاجی ئەلیاس

© 2017 Hawler