حوزەیران 24, 2019

ئۆزجان بەهۆی گێڕانی ئاهەنگێك لە ئیسرائیل ڕەخنەی لێ دەگیردرێ

بە هۆی ئەنجامدانی كۆنسێرتێكی گەورە لە شاری تەلئەبیبی ئیسرائیل گەورە هونەرمەندێكی توركیا ڕەخنەی دێتەوە سەری.
ئوزجان دەینیزی گۆرانیبێژ و دەرهێنەری توركیا، بە ئامادەبوونی نزیكەی یانزە هەزار جەماوەر ئاهەنگێكی گەورەی لە وڵاتی ئیسرائیل ئەنجامدا.

ڕ‌وژنامەی حوریەتی توركی نووسیویەتی: "ئوزجان لەگەڵ هاوڕێیەكەی ئاسلی ئیفنز لە شاری تەلئەبیبی ئیسرائیلن و نرخی هەر تیكتێكی ئاهەنگەكەیان گەیشتە 300 دۆلار و تەواوی تكیتەكانیشیان فرۆشران، هۆكاری بەناوبانگی ئەو هونەرمەندە لە وڵاتی ئیسرائیلیش بەهۆی ئەوەیە كە ئەو زنجیرانەی كە ئۆزجان بەشدارییان تێدا كردووە بینەرێكی زۆری هەیە لە وڵاتی ئیسرائیل".
بە هۆی چوونیان بۆ ئەو وڵاتەوە لەلایەن هەندێك لە چالاكوانە توركەكانەوە ڕووبەرووی ڕەخنەیەكی توند بوونەوە، هەندێك لە چالاكوانان نووسیویانە، "لە كاتێكدا پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و توركیا وەكو پێویست نییە چۆن ئوزجان چووەتە ئەو وڵاتە".

 

ئاریان  دەرگەڵەیی - هەولێر

© 2017 Hawler