ئایار 24, 2019

دیوێکی دیکەی مەستوورەی ئەردەڵان

کەژاڵ حەسەنی


ماە شەرەف خانم قادری ناسراو بە مەستوورەی ئەردەڵان یان مەستوورەی کوردستانی،
ساڵی 1805ی زایینی هاوکات له گەڵ حکومەتی ئەمانوڵاخان (خان واتا بەگ، ئاغا)، حاکمی ئەردەڵان لە بنەماڵەی ڕۆشنبیری قادری لە سنە لە داییک بووە، باوکی مەستوورە ئەبولحەسەن بەگ بوەو لە لای باوکیەوە دەگاتە ئاغەکانی دەرگەزینی هەمەدان و باپیری گەورەیان ناوی قادر بوە و زەمەنی شا سۆڵتان حوسەینی سەفەوی لە هەمەدان هاتوونەتە شاری سنە.
 میرزا عەبدوڵاخانی ڕەونەق کە مێژوونووس بوە دەڵێ ساڵی 1708 هەندێکیتر لە دەرگەزینیەکان ڕوو دەکەنە باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ دەبن .
باپیری مەستوورە حاجی ڕەجەبعەلی کەلانتەر بووە و هاوکات دەبێت لە گەڵ حکومەتی نادرشای ئەفشار . پیاوێکی دەسەڵات چووی حکومەتی ئەردەڵانەکان بووە .
ئەمە ئەوە واتای ئەوە دەگەێنێت نەستوورە نەسەبێکی خانەدانی هەبووە هەر دەبێ چاوەڕوان بکرێت ژنێکی بەمشێوەیە ئازاو لێ هاتوو بێت .
هەر لە تەمەنی منداڵیەوە گرینگی و بایەخی زۆرێکی پێ دراوەو هاوسەنگی پیاوان مامەڵەی لەگەڵ کراوە و لە بواری ئەدەبی و زانست و شیعر بە باشی پەروەردە کراوە و هەر لە منداڵی فێری خوێندن و نووسینی زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبی کراوە .
ئەمە لە کاتێکدایا ئەوکات خوێندن بۆ کچان باو نەبووە و مەستوورە دەڕواتە ڕێزی دەگمەن کچانی خوێندەواری ئەو سەردەمە .
زۆری پێ نەچوو مەستوورە هاتە ڕێزی ئەدیبانی هاوکاتی خۆی و خاون شێعر و قسەی خۆی ببوو.
دەستی باڵای شیعر وای لێ کرد بڕواتە ناو گۆڕەپانی کێبڕکی شاعرانی هاوسەردەم، هەروەها لە بواری مێژوو نووسی ببێتە یەکەمی خانمی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تاکو ساڵی نەوەتەکان، میرزا عەلی ئەکبەر مونشی (سکرتر) دەڵێ دیوانی شێعری مەستوورە دەگاتە 20هەزار بەیت، میرزا عەلی ئەکبەر کە مێژوو نووسی سەردەم بوە دەڵێ شایانە ناوی مەستوورە لە بەر شێعر و خەت و کەمال و مێژوو نووسیەکەی لە ڕێزی گەورە ژنانی مێژوونووس دابنرێت .
ماە شەرەف خانم لە تەمەنی 17ساڵیدا بە بێ خواستی خۆی ژیانی هاوسەری لەگەڵ خەسرەو خان کوڕی ئەمانوڵا خانی ئەردەڵان حاکمی شاری سنە و خاونی کۆشکی خەسرەو کە ئێستاش عیمارەتێکی کەم وێنەیە پێک دێنێت .
مەستوورە لەو تەمەنەدا خۆی بە خاون قەدر و قیمەت و بڕیار دەزانی، بەرامبەری ئەم هاوسەرگیریە بوەوە و ئامادەێ پێکهێنانی ئەو ژیانە نەبوو بۆیە خەسرەو خان باوک و باپیری مەستوورەی بەند کردو داوای 30هەزار تمەن سەرپێچی کرد و لە جیاتی ئازادی ئەوان داوای هاوسەرگیری لە گەڵ مەستوورەی کرد و مەستوورە لە پێناو ئازادی خێزانەکەی ئەو ژیانەی پێک هێنا .
بەڵام خەسرەو پێشتر هاوسەرگیریکیتری هەبوو، حوسن جەهان خانم کچی 21ەمی فەتحعەلی شای قاجار بوو و خاونی 6 منداڵ بوون سێ کوڕ و سێ کچ، بەڵام خەسرەو ناو بانگ و ئازایەتی مەستوورە مەستی کردە بوو، بۆیە لە سەر ئەو هاوسەر گیریە سوور ببوو .
دوایی مەستوورە هەموو کاتەکانی بە خوێندی شێعر و نووسینی مێژوو دەبردە سەر .
چونکە خەسرەو خۆی شاعیر بوو زۆر هانی مەستوورەی دەدا بوو نووسینی شێعر و هێواش هێواش خۆشەویستی خەسرەو کەوتە دڵی مەستوورە و ئەمە بوە سەرەتایێکی نوێ بۆ مەستوورە .
ماەشەرەف خانم لەگەڵ شاعرانی فارس وەکو یەغمای جەندەقی پەیوەندی شێعرییان هەبوو، هەروەها لەگەڵ سەید عەبدولرەحیم مەولەوی کە لە کەسانی دیاری شێری گۆرانی بوو
 هەرکات سەردانی شاری سنەی دەکرد دەبوا سەردانی مەستوورەی بکردبا و زۆر هانی دەدا بۆ ئەوەی بە کوردی بنووسێت بە شێوەی شێعری گورانی .
ئەوکات لە ناوچەی ئەردەڵان شێعری سۆرانی باو نەبوە بۆیە مەستوورە زۆر هاندراوە تاکۆ بەسۆرانی بنووسێت.
هەرچەندە شێعری سۆرانی مەستوورە زۆر کەمە تا ئێستا تەواوی شێعرەکانی بە شێوەیێکی پوخت کۆ نەکراوەتە، هێشتا دەست خەتی شێعری لە ماڵەکاندا بەرچاو کەوتووە .
مەستوورە گوتوویەتی زەمەنی ئارامی و هێمنی ڕۆحم زۆر نەبوو ڕۆژگاری قەدر و بایەخی زوو تەواو بووە .
خەسرەو خانی ئەردەڵان ساڵی 1972 تووشی نەخۆشی (جگەر) دەبێت و مەستوورە زۆر شەو نخوونی دەکێشێت بۆ ئەوەی هاوسەرەکەی چاک ببێتەوە بەڵام مەودای خەسرەو خان تەواو ببوو و دوو مانگ دواتر لە تەمەنی 29 ساڵیدا وەفات دەکات، لە هەمان کاتاندا دەبێت کە باوکی موحەممەدی برای لە تەمەنی 22 ساڵیدا وەفات دەکات، ئەمە بوە هۆی خەمێکی ئێگجار زۆری مەستوورە، هەر بۆیە مەستوورە تەنیایی هەڵبژارد و ڕووی کردە خوێندنی کتێبە دینیەکان و دواتر کتێبێک بە ناوی عەقاید نووسی کە سەبارەت بە باوەڕی دینی بوو .
دوای مردنی خەسرەو کۆشکی حاکمیەت تووشی دەستەوەردانی قاجاریەکان دەبێت .
دواتر قاجارەکان هێرش دەکەنە سەر کۆشک و تەنها کوڕی مەستوورە و خەسرەو بە ناوی ڕەزا قولی خانی ئەردەڵان بەند دەکرێت و مەستوورە بە بێ حەزی خۆی و لە بەر پاراستنی خێزانەکە روو دەکەنە کوشکی بابان لە شاری سلێمانی و بەتەنها لە ناو بنەماڵەی ئەردەڵانەکان دەمێنێتەوە و مێژووی ئەردەڵانەکان دەنووسێتەوە و بەم شێوەیە دەبێتە یەکەم خانمی مێژوو نووسی ئاستی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست .
مەستوورە، جگە لە مێژوو و کتێبی عەقایید چەندین کتێبی شیعری هەیە و بەشێکی زۆری شیعرەکانی بۆ خەسرەو خانە و دوای تەمەنێکی تەنیایی ساڵی 1848 لە تەمەنی 43 ساڵیدا لە شاری سلێمانی وەفات دەکات و دوای مردنی کتێبەکانی کۆ دەکرێتەوە و چاپ دەکرێت، بەڵام وەکو مێژوو ناسان دەڵێن هێشتا شیعرەکانی مەستوورە بەتەواوەتی کۆ نەکراوەتەوە و دەبێ پەیدا بکرێت و کتێبی مێژووی ئەردەڵان یەکێکە لە کتێبە بەنرخەکانی مێژووی ئەردەڵانەکان و کوردستان .

 

کەژاڵ حەسەنی

© 2017 Hawler