ئایار 21, 2019

جەزائیرییەكان بە زمانی ئەمازیغی و بە گۆرانی، داوای دەركردنی بوتەفلیقە دەكەن

چەند رۆژێكە لە سەرتاسەری جەزائیردا خۆپێشاندان لە دژی خۆكاندیدكردنەوەی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە بۆ ویلایەتی پێنجەم بەردەوامە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشدا سروودێكی نیشتمانی بڵاو بووەتەوە، كە تیایدا ئەمازیغیەكان بە زمانی خۆیان داوای ڕۆیشتنی بوتەفلیقە دەكەن.

جەزائیرییەكان بە زۆر ڕێگە داوای وازهێنانی بوتەفلیقە دەكەن، بەڵام یەكێك لەوانە ئەو سروودەیە كە بە ناوی (یەوم ئەلشەعب) بڵاو بووەتەوە، كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر هەستی خۆپێشاندەران دروست كردووە.
ئەم سروودە لەلایەن ژمارەیەك لاوی جەزائیری گوتراوەتەوە، ناوەڕۆكەكەی باس لەوە دەكات كە گەلی جەزائیر دەیەوێ ئازاد بێت، بەڵام دەسەڵات لێی تێناگات، هەروەها لە بەشێكی سروودەكە باس لەو نادپەروارییانە دەكات كە رووبەرووی وڵاتی جەزائیر بووەتەوە، بە هۆیەوە شیرازەی بەشێك لە خێزانەكان تێكچووە و خەڵكێكی زۆر ئاوارە بوون، بەشی كۆتایی سروودەكەش بە زمانی ئەمازیغیە و دەڵێ خۆپێشاندانەكان ئاشتیین و ئامانجەكان دەپێكێ.

 

ئاریان  دەرگەڵەیی - هەولێر

© 2017 Hawler