ئایار 21, 2019

هونەرمەندێك لە رێگەی بەردەوە نەهامەتی پەنابەران دەگەیەنێت

لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا بەشداربوویەك لە رێگەی دروستكردنی وێنەیەیەكی پەنابەران بەشداربووان و لێژنەی هەڵسەنگاندنی هێنایە گریان.
عەلی بەدر، پیاوێكی تەمەن 54 ساڵان بوو، بەشداری لە بەرنامەی Arabs Got talent كرد و توانی لە ڕێگەی دروستكردنی وێنەیەك ئازارەكانی پەنابەرە سوورییەكانی گەیاند.
بەشداربووەكە بەردی بەكارهێنا بۆ دروست كردنی وێنەكە لە دوای تەواوبوونیشی خۆی و ئامادەبووان و لێژنەی هەڵسەنگاندنی هێنایە گریان.
چەند رءژێكە دروستكردنی ئەم وێنەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قسە و باسی دروست كردووە، هەندێك لە نووسەرەكان دیارە عەرەبییەكان نزیك لە بەشار ئەسەد هێرشیان كردووەتە سەر ئەو پیاوە بەكەسێكی درۆزنیان ناوبردووە، هەندێكیش لە نووسەر ناودارە عەرەبەكان لە رێگەی ئەو وێنەیە هێرشی چڕیان بۆ سەر ئەسەد دەستپێكردووە و ئەو سەرۆكەیان بە هۆكارێكی سەرەكی داناوە بۆ كۆچكردنی بە لێشاوی پەنابەران بۆ دەرەوەی وڵاتان.
نەجوە كەریم كە یەكێك بووە ئەندامی لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرنامەكە، سەبارەت بەم كارە هونەرییە دەڵێت: كێ دەڵێت قسە ناكات، بەڵام بەداخەوە ئیمەی مرۆڤەكان لێی تێ ناگەین.

ئاریان  دەرگەڵەیی - هەولێر

© 2017 Hawler