شوبات 19, 2018

موعین به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه

موعین ئیسفه‌هانی دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو سه‌ردانی شاری سلێمانیی كرد و دوو ئاهه‌نگی ساز كرد، به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاو كرده‌وه‌.
نوێترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی دیاری فارس موعین ئی‌سفه‌هانی كلیبپێكه‌ به‌ ناوی"سنگ خارا"،هۆنراوه‌ی " موعینی كرمانشانی" نووسیویه‌تی و عه‌لی ته‌جویدی كاری موزیكی بۆ كردووه،‌ پێشتره‌ هه‌مان به‌رهه‌می ته‌نیا به‌ ده‌نگ بڵاو كردبووەوه‌.  ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ رۆحی خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی فارس " مه‌رزیه‌" ده‌كات، كه‌ پێشتر خۆی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی گوتووه‌. نه‌سره‌دین موعین نه‌جه‌ف ئابادی ناسراو به‌ "موعین ئی‌سفه‌هانی" له‌ ساڵی 1951 له‌ ئه‌سفه‌هان له‌ دایكبووه‌، دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه‌ خاوه‌نی دوو كچه‌، له‌ ژیانی هونه‌ریدا 18 ئه‌لبوومی هه‌یه‌ جگه‌ له‌ بوونی جه‌ندین به‌رهه‌م به‌ سنگڵ، ئێستاش له‌ وڵاتی ئه‌مریكا ده‌ژی

 

‌ ھەمزە سەرحان - هەولێر.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.